يه‌كه‌م: فۆڕمی ئه‌ليكترۆنی؛ جێگای خۆشحاڵییە کە تائێستا پرۆژەی زانکۆلاین زۆر بە سەرکەوتوویی بەڕێوە دەچێت، پێشکەشکاران زۆر بە هۆشیاری مامەڵەیان لەگەڵ پرۆسەکەدا کردوه و بەخێرایی فێری بەکارهێنانی سیستەمەکە بوونه، بەجۆرێک كه تا ئێستا سيودو هه‌زار (32000) قوتابی توانیویانە خۆیان لە سیستەمەکەدا تۆمار بکەن و لە نێویاندا بيستوشهش هه‌زار (26000) قوتابی بە سەرکەوتوویی فۆرمەکانیان پێشکەش کردووە.
- وه‌ك پێشتريش به‌ڵێن درابوو كه وه‌زاره‌ت ئاماده‌يه به قه‌د پێويست مه‌ودای پێشكه‌ش كردن درێژ بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م قوتابيان هه‌لی پێشكهشكردنيان پێ بدرێت. ئێستاش وا بۆ دواجار ماوه‌ی پێشکەشکردن بۆ پرۆژەی زانکۆلاین بۆ ڕۆژی هەینی 14ی تشرينی يه‌كه‌م درێژ كراوه‌ته‌وه.
- لێره‌دا جه‌خت دهكهينهوه كه ئه‌وه دواجاره كه ماوه‌ی پێشكه‌ش كردن درێژ ده‌كرێته‌وه و پێويسته تا ئەو کاتە سەرجەم پێشکەشکاران خۆیان تۆمار بکەن و فۆرمەکانیان بە تەواوەتی پێشکەش بکەن. ئه‌و كه‌سه‌ی كه تا ڕۆژی هه‌ينی فۆڕمی نه‌ناردبێ (سهبميت نه‌كردبێ) ئه‌وا به نهخوازيار له‌قه‌له‌م ده‌درێت وه فۆڕمی ئه‌ليكترۆنی وهيان چاپكراوی تيشكی لێ وهرناگيردرێت.
دووه‌م: فۆڕمی نووسه‌ك؛ لە ئێستادا فۆرمی نووسەک به‌سه‌ر تەواوی قوتابخانه و خوێندنگاکان‌دا دابەش کراون و پێویستە قوتابيان هه‌تا ڕۆژی هه‌ينی (14ی تشرينی يه‌كه‌م) پڕيان بكه‌نه‌وه و له‌گه‌ڵ پی دی ئێفی فۆڕمی زانكۆلاين پێشكه‌شيان بكه‌ن. پێويسته هەڵبژاردنەکانی ناو فۆڕمی نووسه‌ك ده‌قاودەق وەک هی زانكۆلاين بن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر قوتابی ژماره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی له سه‌ر فۆڕمی زانكۆلاين له په‌نجا كه‌متر بوو ئه‌وا پێويسته له سه‌ر فۆڕمی نوسهكدا بيگه‌يه‌نێته په‌نجا. واته سه‌رباری هه‌ڵبژاردنه‌كانی فۆڕمی زانكۆلاين، پێويسته هيچ هه‌لبژاردنێكی خوارتر به به‌تاڵی نه‌مێنێته‌وه.