رێكخراوی جایكای ژاپۆنی ئاماده‌یی خۆی پێشانداوه بۆ هاوكاریكردنی خوێندكارانی به‌رنامه‌ی تواناسازی به مه‌به‌ستی خوێندن له زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كانی ژاپۆن.
رۆژی 7/8/2011 شاندێكی رێكخراوی جایكا (ئاژانسی ژاپۆنی بۆ هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی) به رێبه‌رایه‌تی ماساكی ماتسۆشیما سه‌رۆكی لقی عێراق و ئامۆژگار محمدامین به‌رپرسی پرۆگرام سه‌ردانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی‌یان كرد، له‌وێدا به گه‌رمی له‌لایه‌ن د.گۆڤه‌ند حسێن شێروانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ناردن و په‌یوه‌ندییه رۆشنبیرییه‌كان و د.ماهر عه‌بدالواحد عزیز به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه رۆشنبیرییه‌كان پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكدا تیشك خرایه سه‌ر كار و چالاكییه‌كانی هه‌ردوولا و دواتر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ژاپۆن تاوتوێكران و جه‌خت له به‌هێزكردنی پردی په‌یوه‌ندییه‌كان كرایه‌وه، به‌تایبه‌ت له بواری په‌ره‌پێدانی لایه‌نی ئه‌كادیمی و زانستی زانكۆكانی هه‌ردوولا.
دواتر له وته‌یه‌كیدا، ماساكی ماتسۆشیما سه‌رۆكی لقی عێراقی ئاژانسی ژاپۆنی بۆ هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی كرد به كار‌و چالاكییه‌كانی ئاژانس له رابردوودا كه بریتی بوونه له به‌رنامه‌ی راهێنان له بواره جیاجیاكان، له ئاماژه‌یه‌كیشدا گوتی "له 2004ه‌وه تاوه‌كو ئێستا 300 فه‌رمانبه‌رمان له ده‌زگا حكومهتییهكانی هه‌رێم ناردوه‌ته ژاپۆن، به مه‌به‌ستی به‌شداریكرد له خولی راهێنان، له‌م روانگه‌شه‌وه ده‌رباره‌ی كاره‌كانی داهاتوویان روونیكرده‌وه "به‌نیازین 15 پرۆژه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نین، له‌و پرۆژانه‌ش كه به نیازین له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی بده‌ین بریتین له پرۆژه‌ی ئاوی هه‌ولێر، پرۆژه‌ی وێستگه‌ی كاره‌بای دهۆك، پرۆژه‌ی چاككردنه‌وه‌ی تۆڕی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان".
هه‌ر له‌میانی دانیشتنه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ناردن و په‌یوه‌ندییه رۆشنبیرییه‌كان به گرنگیه‌وه تیشكی خسته سه‌ر به‌رنامه‌ی تواناسازی مرۆیی و وه‌به‌رهێنان له‌بواری خوێندنی باڵا، تایبه‌ت به ناردنی خوێندكارانی ماسته‌ر و دوكتورا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به یارمه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه شاندی رێكخراوی جایكای ژاپۆنی ده‌ستخۆشی لێ‌كردن و به به‌رنامه‌یه‌كی گرنگی دایه قه‌ڵه‌م بۆ پاشه‌ڕۆژی وڵات و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان. بۆ ئه‌مه‌ش ئاماده‌یی خۆیان پێشاندا بۆ هاوكاریكردنی خوێندكارانی كورد له‌مه‌ڕ وه‌رگرتنیان له زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كانی ژاپۆن.