ئاگاداری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه ناویان له به‌رنامه‌ی تواناسازی هه‌رێم ده‌رچوو بوو هاوكات ناویان له بعثاتی به‌غداش ده‌رچووبوو، به‌ڵام ناویان له تواناسازی هه‌رێم سڕابوه‌وه، ئه‌م بارودۆخه تایبه‌ته وایكردبوو له به‌غدا روبه‌رووی چه‌ندین كێشه‌ی لابه‌لا ببنه‌وه.
بۆیه به ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیاردرا بگێڕدرێنه‌وه سه‌ر به‌رنامه‌ی تواناسازی هه‌رێم. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوا له‌و كاندیدانه‌ی كه خرابوونه سه‌ر به‌غداد ده‌كه‌ین په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رنامه‌ی تواناسازی/ پرۆسه‌ی ناردن بكه‌ن. بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت:
1. به دۆكیومێنت بیسه‌لمێنێت كه ناوی له ئه‌نجامی كۆتایی به‌رنامه‌ی تواناسازی خولی یه‌كه‌م یان دووه‌می هه‌رێم ده‌رچووه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوی له بعثاتی به‌غدادا هه‌بووه، بۆیه ناوی لابراوه.
2. به دۆكیومێنت بیسه‌لمێنێت كه ناوی له بعثاتی به‌غدا ده‌رچووه.
3. ده‌بێ هه‌موو به‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كان تا رۆژی 11/8/2011 پێشكه‌ش به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رنامه‌ی تواناسازی/ پرۆسه‌ی ناردن بكه‌ن.
هه‌ر كه‌سێك زانیاری نادروست پێشكه‌ش بكات روبه‌رووی لێپچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێت و ناوی ده‌خرێته لیستی ره‌شه‌وه.
نوفمبر 2016