وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه باس له ڕاگرتنی ده‌وامی فه‌رمی هه‌ندێك له زانكۆكانی كوردستان ده‌كات، هه‌ر لێره‌شه‌وه ده‌وامی فه‌رمی له ته‌واوی زانكۆ و په‌یمانگاكان و دام و ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا ڕاده‌گه‌یه‌نین.
داوا له مامۆستایان و خوێندكاران و كارمه‌ندانی زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌كه‌ین كه له زامن كردنی ڕه‌وشی ئاسایی خوێندن هاوكارمان بن. له لايه‌كی تره‌وه، به‌رێز سه‌رۆكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین لێدوانی بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌ياندن داوه و جه‌ختی كردۆته‌وه له‌وه‌ی كه له لایه‌ن خۆيانه‌وه هیچ بڕیارێك بۆ ڕاگرتنی ده‌وام له زانكۆكه‌دا ده‌رنه‌چووه.