لەکۆبوونەوەیەکى هاوبەش لەنێوان عەلى ئەدیب وەزیرى خوێندنى یاڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى فیدراڵ و پرۆفیسۆر دلاوەر عەبدلعەزیز عەلائەدین وەزیرى خوێندى باڵاى حکومەتى هەرێمى کوردستان، جەخت لەسەر بەهێزکردن و فراوانکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو وەزارەت کرایەوە بەشێوەیەک "ببێتە نمونەیەک بۆ وەزارەتەکانى دیکە و سیستەم و یاساکانى بکرێت بە یەک".
ڕۆژى دووشەممە 17/1/2011، لە دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا لە بەغداد،عەلى ئەدیب وەزیرى خوێندنى باڵاى حکومەتى فیدڕاڵ بە ئامادەبونى د.سەلام خۆشناو بریکارى وەزارەت، پێشوازى کرد لە پڕۆفیسۆر دلاوەر عەبدولعەزیز عەلائەدین وەزیرى خوێندنى باڵاى حکومەتى هەرێمى کوردستان و شاندى یاوەرى، کە پێک هاتبوون لە د.کەریم عەبدول ڕاوێژکارى وەزارەت ، د.موسلح مستەفا سەرۆکى زانکۆى سۆران ، دکتۆر گۆڤەند شێروان بەڕێوبەرى گشتى پەیوەندییەکان. لەکۆبوونەویەکدا هەردوولا پێویستى کارکردنیان بۆ سەربەخۆیى زانکۆکان دوپاتکردەوە و ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانى کۆبونەوەى بەرداوام لە نێوان زانکۆکانى هەرێم و حکومەتى فیدڕاڵ.
لەم کۆبوونەوەیەدا پڕۆفسۆر دلاوەر عەلائەدین، ستراتیژى حکومەتى هەرێم یۆ خوێندنى باڵا خستە روو و ئاماژەى بەو هەنگاوانە کرد، کە لە چوارچێوەى ستراتیژیەتەکە ناویەتى. ئاماژەى بە گرنگیدانى وەزارەت کرد، لە بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى و بە یەکێک لە ئەولەویاتى کارەکانى وەزارەتى پێناسە کرد.
وەزیرى خوێندنى باڵاى حکومەتى فیدراڵ لەلایەن خۆیەوە ڕونیکردەوە،کە زانکۆکانى عێڕاق ناتوانن باوەڕى جیهانى بەدەست بێنن بەبێ زامنکردنى دڵنیایى جۆرى، پێزانینى خۆشى بە " ماندوبونى وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم دەربڕى بۆ پێشخستنى زانکۆکانیان".