ڕۆژى 20/12/2010، پرۆفیسۆر دلاوەر عەبدولعەزیز عەلائەدین وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لەگەڵ هەریەک لە رائد فهمى وەزیرى زانست و تەکنەلۆژیاى عێراقى فیدڕال و کیس وڵتەر نوێنەرى ڕێکخراوى یۆنسکۆ، لە دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا کۆبوونەوەکی هاوبەشیان ئەنجامدا و دەربارەى گرتنەبەرى ڕێوشوێنى دانانى ماستەر پلانێک بۆ توێژینەوەى زانستى گفتوگۆیان کرد و دواتریش لە پرێس کۆنفراسێکدا بە ئامادەبوونى هەرسێ لایەن ماستەرپلانەکە ڕاگەیەندرا.
د.دلاوەر عەبدولعەزیز گرنگى و پێویستى ماستەر پلانەکەى بۆ ڕۆژنامەنووسان رونکردەوەو باسى لەوەکرد، کە هیچ وڵاتێک بەبێ بوونى ماستەر پلانى زانستى ناتوانێت پێشکەوتن و دەسکەوتى زانستى بەدەست بێنێت "پێشکەوتنى وڵات بەندە بە بونى ماستەر پلان". وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى ئاماژەى بەوەدا، کە پڕۆژەکە پڕۆژەیەکى عێراقییە و وەزارەتى زانست و تەکنەلۆجیاى عێراقى لایەنێکى سەرەکییە لەو کارە. هەروەک گوتیشى " ئەمە نەخشەیەکى ڕێگایە بۆ ئەو ستراتیجیەتەى، کە لەبارەى توێژینەوەى زانستى گرتومانەتە بەر و تەواوکەرى کۆنفراسەکەیە، واتە لایەنى کارگێڕى توێژینەوەى زانستییە".
لەوڵامى ڕۆژنامەنوساندا لە بارەى تەمویلى نەخشەى ڕیگاى توێژینەوەى زانستى، د.دلاوەر گوتى "ئەوەى کە بۆى دانراوە000 2012 دووسەد و دوانزە هەزار دۆلار لەلایەن سەندوقى نەقدى یابانى دابینکراوە و حکومەتى هەرێمیش 19000 دۆلارى پێشکەشى پڕۆژەکە کردووە.