بە مەبەستى ڕەخساندنى دەرفەتى خوێندن بۆ ئەو ڕۆژنامەنووسانەى کە له پيشهكهدا خاوه‌ن ئه‌زموونن به‌لام له‌به‌ر هه‌ر هۆيه‌ك بێت نه‌يانتوانيوه له ڕابوردوودا له بواری ڕاگه‌ياندندا بخوێنن.
ڕێنمايی نوێ بۆ ته‌رخان كردنی كورسی خوێندن بۆ ڕۆژنامه‌نوسان، به پاره و بێ پاره
له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ڕه‌زامه‌ندی دراوه بۆ ته‌رخان كردنی ژماره‌يه‌ك له كورسی خوێندن به هه‌ردوو سيسته‌می ئاسايی (بێبه‌رامبه‌ر) و پاڕاڵال (به‌پاره) له كۆلێژه‌كانی ڕاگه‌ياندنی سه‌ر به هه‌ردوو زانكۆی سلێمانی و سه‌ڵاحه‌دين، وه پهيمانگاكانی ڕاگه‌ياندن له سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك، به‌و مه‌رج و تێبينيانهی خواره‌وه:
يه‌كه‌م: مه‌رجه گشتيه‌كان بۆ خوێندنی ڕۆژنامه‌نووسان
- دەرچووانى ئامادەیى (زانستى و وێژەیى) مافى پێشکەش کردنیان بۆ بەشەکانى ڕاگەیاندن لە کۆلێژەکان و په‌يمانگاكان دەبێ.
- ڕۆژنامه‌نووسانی دەرچووانى ئامادەیى پیشەیى (بازرگانى، پیشەسازى، کشتوکاڵ) مافى پێشکەش کردنیان ته‌نيا بۆ په‌يمانگاكان دەبێت.
- پێشكه‌شكردن له لايه‌ن خودی تاكه كه‌سه‌وه ده‌كرێ و ڕاسپارده و پشتگيری و تهزكيه كردن له هيچ لايه‌نێكه‌وه پێويست نيه.
- لە پێشبڕکێدا بۆ دەست نیشانکردنى لێهاتوویى و چالاکى لە بوارى ڕۆژنامەنووسیدا کار بە سیستەمى هەژمارکردنى خاڵ ده‌کرێت، بەپێ ى فۆرمێکى ئامادەکراو لە لایەن بۆردى ڕاگەیاندنەوە. پێشكه‌شكار هان ده‌درێت كه به‌ڵگه‌ی چالاكيه‌كانی و سی ڤيهكهی پێشكه‌ش بكات.
- پێشکەش کردن بۆ خوێندنی ئيمساڵ لە ئێستاوه كراوه‌يه هه‌تا ڕۆژی 22/11/2010.
- تاقیکردنەوەى لێهاتوویى لە 25/11/2010 دەبێت، وە لەلایەن بۆردى ڕاگەیاندنەوە ئامادەکارى و میکانیزمى پێویستى بۆ دادەندرێت.
- پاڵاوتنى ناوەکان لەلایەن بۆردى ڕاگەیاندنەوە لە 30/11/2010 بۆ وەزارەت بەرز دەکرێتەوە.
دووه‌م: مه‌رجه تايبهتيهكانی خوێندنی ئاسايی (بێ به‌رامبه‌ر) بۆ ڕۆژنامه‌نوسان
- بۆ ساڵی خوێندنی ئيمساڵ كورسيه ته‌رخان كراوه‌كان وه‌ك پێشتر بڕياريان له‌سه‌ر درابوو ده‌مێنێته‌وه و له پهيمانگای دهۆكيش پێنج (5) كورسی ته‌رخان ده‌كرێت.
- بۆ ساڵی ئاينده چاو به ژماره‌ی ئه‌و كورسيانه دادهخشێندرێتهوه.
- مه‌رجی كۆنمره بەپێ ى پێشبڕکێ دەبێت، و كه‌مترين ڕێژه‌ی تێكڕا نابێ له شه‌ست (0 6) كه‌متر بێ
- ته‌مه‌نی پێشكه‌شكار نابێ له سی (0 3) ساڵ تێپه‌ڕ بكات
- ئه‌زموونی پێشكه‌شكار له بواری ڕۆژنامهنووسيدا پێويسته به ڕێژه‌ی پێنج (5) ساڵ بۆ كۆلێژ و سێ (3) ساڵ بۆ په‌يمانگا كه‌متر نه‌بێت.
- خوێندن بێبه‌رامبه‌ره، واته بێ پاره‌يه.
سێيه‌م: خوێندنی پاڕاڵال (به پاره)
- سیستەمى خوێندنى پاراڵال لە بەشەکانى ڕاگەیاندن لە زانکۆ و دەستەکانى خوێندنى تەکنیکى هه‌ر له ساڵی ئيمساڵی خوێندنه‌وه (2010/11) په‌يڕه‌و ده‌كرێت.
- وه‌رگيراوان له‌گه‌ڵ خوێندكارانی تری زانكۆ و په‌يمانگاكان له به‌يانيان ده‌وام ده‌كه‌ن. خوێندنی ئێوارانيش بۆ ساڵانی ئاينده ڕه‌چاو ده‌كرێت.
- ژماره‌ی كورسيه‌كان بە ڕێژەى 10% ی كورسيهكانی به‌ش له سه‌رووی پلانی وه‌رگرتن ده‌بێت.
- مەرجى تەمەن بۆ خوێندنى پاراڵال ڕه‌چاو ناکرێت.
- مه‌رجی كۆنمره بەپێ ى پێشبڕکێ دەبێت به‌ڵام بەبێ دیاریکردنى ڕێژەى کەمترین تێکڕا.
- کرێ ى خوێندنى پاراڵال له به‌شی ڕاگه‌ياندن دواتر به رێنمايی تايبه‌ته‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه.