خوێندنى ماستەر
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگادارتان دەکاتەوە، کەوا خوێندنی ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی 2010/2011 لە بەشە زانستی و سەنتەری زانکۆکان دەکرێتەوە
،بۆ ئەم مەبەستە پێشکەش کردنى داخوازییەکان بەپێ ی رێنماییەکانی خوێندنی ماستەر لە ( 18/10/2010) تاکو (2/11/2010) دەبێت.
مەرجەکانى پێشکەش کردن:
- لە تاقیکردنەوەی توانستی زمان و کۆمپیوتەر دەربچێ .
- ڕەزامەندی فەرمانگەکەی هەبێ، لە کاتێکدا ئەگەر فەرمانبەری حکوومی بێ.
- پێشکەشکار بۆ خوێندنى ماستەر دەبێ تێکراى نمرەى بەکالۆریۆسى لە (65%) کەمترنەبێ، یاخود لە چارەگى یەکەم بێ، جگە لە پسپۆرییە پزیشکییەکان.
- کۆنمرە هەژمار دەکرێت رێژەى (60%) لەسەر بنەماى تێکراى نمرەى گشتى، و رێژەى (40%) لەسەر بنەماى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى دەبێ.
- پێشکەشکار بۆ خوێندنى ماستەر دەبێ تەمەنى لە (40) ساڵ زیاتر نەبێ.
- مەرجە (2) ساڵ بەسەردەرچوونى پێشکەشکار تێپەڕبێ، جگە لە دەرچووى یەکەم،کە مەرجە یەک ساڵ بەسەر دەرچوونیان تێپەربێ.
تێبینى:
خشتەى پلانى ماستەر بۆ ساڵ 2010/2011 لە ماڵپەڕى وەزارەت راگەیاندراوە، کە ئەمە لینکەکەیەتى :
خوێندنى دکتۆرا
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگادارتان دەکاتەوە، کەوا خوێندنی دکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی 2010/2011 لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان دەکرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستە پێشکەش کردنى داخوازییەکان بەپێ ی رێنماییەکانی خوێندنی دکتۆرا لە ( 18/10/2010) تاکو (2/11/2010) دەبێت.
بۆ وەرگرتنى مەرجەکان، تکایە سەردانى کۆلێژەکان بکەن.
تێبینى:
خشتەى پلانى دکتۆرا بۆ ساڵ 2010/2011 لە ماڵپەڕى وەزارەت راگەیاندراوە، کە ئەمە لینکەکەیەتى :