به مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه به رِێنماییهكانی وه‌رگرتنی قوتابیان له به‌شه‌كانی رِاگهیاندن له زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان ،ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستی له كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خوێ له رِۆژی سێشه‌ممه له رِێكهوتی 7/9/2010 برِیاری دا به زیادكردنی كورسی ته‌رخان كرا‌و بۆ رِۆژنامهنووسان.
ئه‌مه‌ش ده‌قی برِیارهكهیه:
- هه‌ریه‌كه له زانكۆی سه‌لاحه‌ددین و سلێمانی (8) كورسی ته‌رخان ده‌كات بۆ رِۆژنامهنووسان. واته له‌كۆى گشتى ده‌كاته (16) كورسى.
- هه‌ریه‌كه له ده‌سته‌ى خوێندنی ته‌كنیكی هه‌ولێر و سلێمانی (10) كورسی ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ رِۆژنامهنووسان. واته (20) كورسى و، له هه‌ر په‌یمانگایه‌ك (5) كورسی بۆ بواری رِاگهیاندنی ته‌له‌فزیۆن . (5) كورسی بۆ بواری رِۆژنامهگهری.
- پێشبرِكێ له‌سه‌ر ئه‌و كورسیانه كراوه ده‌بێت بۆ هه‌موو ئه‌و كاندیدانه‌ى هه‌ڵگری ناسنامه‌ى پیشه‌یین و خاوه‌ن ئه‌زموونن له بواری رِاگهیاندن. پێشكه‌ش كردن ته‌نیا له‌لایه‌ن خودی كاندیدهوهیه ، به رِاستهوخۆیی و به‌بێ پشتگیری هیچ لایه‌نێك ئه‌نجام ده‌درێت. له‌مه‌و دوا كورسی بۆ هیچ رِێكخراوێك ته‌رخان ناكرێَت.
- بۆردێك به ئه‌ندامێتی سه‌رۆك به‌شه‌كانی رِاگهیاندن له زانكۆكانی سه‌لاحه‌ددین وسلێمانی و ده‌سته‌كانی هه‌ولێر وسلێمانی پێك ده‌هێنرێت.
- ئه‌و بۆرده به كاری پرسیار دانان و ئه‌نجامدانی تاقی كردنه‌وه‌یه‌كی مه‌ركه‌زیانه هه‌ڵده‌ستێت كه تایبه‌ته به پرِكردنهوهى ئه‌و كورسیه ته‌رخان كراوانه.
تێبینى: وه‌رگرتن پێویستی به چاوپێكه‌وتن نیه و. كار به هیچ رِێنماییهكی پێشتر ناكرێت.