نوفمبر 2016

رێنمایی نوێی خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا

له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و كوالێتی خوێندنی باڵا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا به‌ په‌سه‌ندكردنی رێنمایی نوێی وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌ خوێندن ماسته‌ر و دكتۆرا.

جێی ئاماژه‌یه‌ رێنمایی نوێی وه‌رگرتن له‌خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بناغه‌یه‌كی پته‌وی زانستی بۆ ئاینده‌ی خوێندنی باڵا فه‌راهه‌م ده‌كات و پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری په‌یڕه‌و ده‌كرێت. هاوكات ئه‌رك و مافی خوێندكاریشی به‌ شێوه‌یه‌كی ورد ده‌ستنیشان كردووه‌. هه‌روه‌ك خوێندكار مافی سكاڵاكردنی هه‌یه‌ له‌ حاڵێكدا، گه‌ر به‌هه‌ر هۆیه‌ك له‌ خوێندنی باڵا وه‌رنه‌گیرا.

  

رێنمایی  خوێندنی ماسته‌ر

رێنمایی  خوێندنی  دكتۆرا