رۆژى پێنج شه‌ممه 1/7/2010 پرۆفیسۆر د.دلاوه‌ر عه‌لائه‌ددین وهزیرىخوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى به‌شدارى له ئاهه‌نگى خولى 29 یه‌مى ده‌رچووانى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین كرد.
له‌ژێر چاودێرى د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى و جێگرى وه‌زیرى خوێندنى باڵاى عێراقى فیدراڵ و پارێزگارى هه‌ولێر، له یاریگاى كۆلێژى وه‌رزشى هه‌ولێر، رێوره‌سمى خولى 29 ده‌رچووانى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین له هه‌ولێرى پایته‌خت به‌رێوه‌چوو.
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له وته‌یه‌كیدا په‌یامى پیرۆزبایى سه‌رۆكى هه‌رێمى ئاراسته‌ى خوێندكاران و ته‌واوى ئاماده‌بووانى ئاهه‌نگه‌كه كرد و رایگه‌یاند ئه‌مرۆ رۆژێكى مێژوویى و زانستى و نیشتمانییه، ئه‌مڕۆ به‌رى ره‌نج و ماندووبوونى دایك و باوكانه، كه دڵنیام ره‌نجیان به‌فیرۆ نه‌ڕۆیشتووه، بۆ هه‌موومان مایه‌ى جه‌ژن و شادییه، ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكى سه‌رمایه‌گوزاری مه‌زنه بۆ ئاینده‌ى وڵاته‌كه‌مان".
له درێژه‌ى قسه‌كانیدا، سه‌رۆكى حكوومه‌ت گوتى زۆر گرنگه په‌ره به تواناكانى لاوانى وڵاته‌كه‌مان بده‌ین، به‌ئامانجى پركردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشایی نێو كه‌رته تایبه‌ته‌كاندا، تاوه‌كو بتوانین دۆخى بێكارى له وڵاته‌كه‌مان تێبپه‌رێنین، بۆیه ئێمه له‌م رۆژه‌دا به‌و ئومێده‌وه كاروانێكى تر‌ى خوێندكارانى پێگه‌یشتووی زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین بهرێدهخهین".
له لایه‌كى تره‌وه رۆژى 3/7/2010 له‌ژێر چاودێرى پرۆفیسۆر د.دلاوه‌ر عه‌لائه‌ددین وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى و به ئاماده‌بوونى وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و سه‌رۆكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین و پارێزگارى هه‌ولێر و چه‌ندان به‌رپرس له ناوچه‌كه، ئاهه‌نگى ده‌رچووانى خولى یه‌كه‌مى زانكۆى سۆران به‌رێوه‌چوو.
جێگه‌ى باسه، زانكۆى سۆران له ساڵى 2009 دامه‌زراوه، كه له كۆلێژى زمان و كۆلێژى بنیات و كۆلێژى په‌روه‌رده و یاسا پێك دێت.