ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27/6/2010 پرۆفیسۆر د.دلاوه‌ر عه‌لائه‌ددین وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى، له رێورهسمێكی تایبه‌تدا و به ئاماده‌بوونى وه‌زیرانى شاره‌وانى و ته‌ندروستى و په‌روه‌رده و كشتوكاڵ و پارێزگارى هه‌ولێر، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی زانكۆی جیهانی كرده‌وه.
به بۆنه‌ى كردنه‌وه‌ى فه‌رمى زانكۆى جیهان، له وتارێكداو به‌نوێنه‌رایه‌تى سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم كوردستان، وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى به بایه‌خه‌وه تیشكى خسته سه‌ر هه‌وڵ و ماندووبوونى ئه‌و زانكۆیه، به تایبه‌ت له‌بوارى پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌كردنى هزرى نه‌وه‌كانى ئاینده‌ى گه‌لى كورد، له‌به‌شێكی وته‌كانیدا گوتى "به بۆنه‌ى بهفهرمیبوونى زانكۆى جیهان له هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى له خۆمان و له گروپى جیهان ده‌كه‌م هیواى به‌رده‌وامى و سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم، پێموایه سه‌ره‌تاى بنیاتنان و دروستبوونى شار له زانكۆوه ده‌ستپێده‌كات، ئه‌ویش به پرۆژه‌ى درێژخایه‌ن و دانانی به‌ردى بناغه‌ی شارستانیه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی زانستی".
سه‌باره‌ت به وه‌به‌رهێنانى خوێندنى باڵا و كار و چالاكییه‌كانى زانكۆى جیهان، د.دلاوه‌ر عه‌لائه‌ددین رایگه‌یاند " گومانمان له‌وه نییه ئه‌وه‌ى ئێوه ده‌یكه‌ن، خێر و به‌رهه‌مه‌كه‌ى دواى ماوه‌یه‌كى دوور و درێژ نه‌وه‌كانى ئاینده ده‌یبینن و هه‌ستى پێ ده‌كه‌ن، له رابردووش‌دا گله‌یى ئێمه له‌و بۆشاییه بووه، كه له سیستمى وه‌به‌رهێنانى خوێندنى باڵادا هه‌بووه، نه‌ك له زانكۆ ئه‌هلییه‌كاندا، بۆیه ده‌بێت به هاوكارى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، یاسایه‌كى گونجاو و رێك و پێك بۆ خوێندنى ئه‌هلى گه‌ڵاڵه بكه‌ین".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد "میكانیزمێكى تازه‌مان له‌به‌رده‌سته به مه‌به‌ستى بایه‌خدان به وه‌به‌رهێنانى ناوخۆ و ده‌ره‌كى، به‌ڵام به مه‌رجى پێشكه‌شكردنى كواڵیتى به‌رز به رۆڵه‌كانمان، ئه‌ویش به هاندانى وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ پێشكه‌شكردنى پرۆپۆزه‌ل، له‌دواى هه‌ڵسه‌نگاندن و دڵنیابوون له ئه‌زموون و توانست و دڵنیاى جۆرییانهوه، ئینجا متمانه‌ى كاركردنى پێ ده‌به‌خشرێت، واته له‌مه‌ودوا وه‌به‌رهێنان له بوارى خوێندنى باڵا به‌گوێره‌ى ستانداردى جیهانى و له‌سه‌ر بنه‌ماى پێشكه‌شكردنى پرۆپۆزه‌ل و دڵنیایى جۆریى ده‌بێت ".