كاتژمێر 9:00ی سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه 22/6/2010 له هۆڵی په‌یمانگه‌ی راگه‌یاندنی عه‌ممان له وڵاتی ئوردون، رێكخراوی یونسكۆ بۆ په‌ره‌پێدانی زانست و رۆشنبیری، له‌دواین رۆژی كۆڕبه‌ندی (په‌ره‌پێدانی پرۆگرامی خوێندن له كۆلێژه‌كانی راگه‌یاندن له عێراق و هه‌رێمی كوردستان)، تازه‌ترین پرۆگرامی هاوچه‌رخی بۆ كۆلێژه‌كانی راگه‌یاندن خسته به‌رده‌ستی پسپۆڕانی ئاماده‌بوو له عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
له دواین رۆژی وۆركشۆپه‌كه‌دا به ئامانجی گرنگیدان به په‌روه‌رده و زانست له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، د.پیته‌ر لاوفر مامۆستای راگه‌یاندن له زانكۆی ئۆلیڤ له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌ندامی تیمی كارا له رێكخراوی یونسكۆ، به شێوازی پێشكه‌شكارێكی رادیۆی له به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆدا، گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ی له‌باره‌ی ره‌شنووسی پرۆگرامی نوێ بۆ كۆلێژه‌كانی راگه‌یاندن له عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوواندا دروست كرد .
له‌میانی وۆركشۆپه‌كه‌دا ئاماده‌بووان گفتوگۆیه‌كی چڕیان له‌باره‌ی لادانی چه‌ند بڕگه‌یه‌كی ئه‌م پرۆگرامه‌وه كرد، ئه‌مه به‌ر له‌وه‌ی، كه به پرۆگرامێكی تازه و پشنیازێكی گونجاو ده‌ستنیشان بكرێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته شاندی هه‌رێمی كوردستان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و كۆلێژه‌كانی راگه‌یاندن ئه‌م پرۆگرامه‌ی خوێندنیان به شتێكی نمونه‌یی هه‌ژمار كرد، دوابه‌دوای ده‌مه‌ته‌قێی به‌رفراوان له‌گه‌ڵ تیمی كارای یونسكۆ، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و راگه‌یاندن و كۆمه‌ڵگه و بنه‌ماكانی راگه‌یاندن و راهێنانی به‌رده‌وام و په‌ره‌پێدان به ماسته‌ر و دكتۆرا.
شیاوی باسه ئه‌م ۆركشۆپه له وڵاتی عه‌ممان به سه‌رپه‌رشتی رێكخراوی یونسكۆ بۆ په‌ره‌پێدانی په‌روه‌رده و زانست له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ به‌رده‌وام بوو، كه تایبه‌ت بوو به په‌ره‌پێدانی ره‌وشی پرۆگرامه‌كانی خوێندن له به‌شه‌كانی راگه‌یاندن له عێراق و هه‌رێمی كوردستان له وڵاتی ئوردون.