كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 23-6-2010 له‌دیوانی وه‌زاره‌ت، پرۆفیسۆر د.دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له (د.عبد ذياب العجيلي) وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ و شاندێكی هاوڕێی
كه له ژماره‌یه‌ك له راوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پێكهاتبوون.له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له راوێژكار‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یبوون.
گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی چه‌ندین پرسی گرنگی وه‌كو داننان به‌و بڕوانامانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمه‌وه یه‌كسان ده‌كرێت و كاندیدكردنی نوێنه‌ری زانكۆكانی هه‌رێم بۆ به‌شداریكردن له خولی راهێنان و زه‌مالات له رێگه‌ی نوسینگه‌یه‌كی ههماههنگیكردنهوه، و دووباره نوێكردنه‌وه‌و كارڵێكردنی ئه‌و 80 كورسییه‌ی خوێندن كه بۆ ساڵی 2005-2006 بۆ كوردستان دابینكرابوو، به‌ڵام تائێستا نه‌چۆته بواری پراكتیكییه‌وه.
به‌شێكی دیداره‌كه‌دا وه‌زیری خوێندنی باڵای حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ، باسی له‌گرنگی ئه‌و گۆڕانكارییانه كرد، كه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی كه‌مدا له بواری خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستاندا كراوه.
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌سه‌رپه‌رشتی د.دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا، جارێكی تر كۆمه‌ڵێك پرسی گرنگی تاوتوێكرد، كه پێشتر له‌گه‌ڵ شاندی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی عێراقدا باس كرابوو.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی