وه‌زراه‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له ئه‌نجامدانی كاره زانستییه‌كانیدا باوه‌ڕی به به‌شداری پێكردنی ته‌واوی مامۆستایان و خوێندكاران هه‌یه، له هه‌موو پرۆسه ئه‌كادیمی و بڕیاره زانستییه‌كاندا، كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ئێستا و ئایندهی ئه‌وان و هه‌موو وڵات هه‌یه.
ئاگادارین به‌شێك له هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر به تایبه‌تی له بواری زانسته مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا جۆرێك له دڵه‌راوكێیان له‌لا دروست بووه، ده‌رباره‌ی سیسته‌می نوێی خوێندنی دكتۆرا و مه‌ترسی ئه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه ببێته رێگر له‌به‌رده‌م خواست و هه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌شه‌كردن و ته‌واوكردنی خوێندن.
بۆ دڵنیایی كردنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك و بۆ باشتر تێگه‌یشتن له پرۆسه و پرسه‌كان ئه‌م خاڵانه راده‌گه‌یه‌نین:
1. وه‌كو وه‌زاره‌ت داوامان له هه‌موو زانكۆكان كردووه تێبینی و ره‌خنه و پێشنیازی خۆیان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی سیسته‌می نوێی خوێندنی دكتۆرا و رێنماییه‌كانی بۆمان بنێرن.
2. تائێستا ژماره‌یه‌كی باش تێبینی و پێشنیازمان پێگه‌یشتووه و له‌ئێستادا كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
3. به راشكاوی رایده‌گه‌یه‌نین، كه هه‌موو كه‌سێ ئازاد و سه‌ربه‌سته تێبینی، ره‌خنه‌و سه‌رنج و پێشنیازه‌كانی خۆیمان له‌و باره‌یه‌وه بۆ بنێرێ و وێڕای سوپاسكردنی، داوا ده‌كه‌ین له رێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یڵه‌وه بۆمانی بنێرن office@mhe-krg.rog .
4. له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا هه‌موو ئه‌و زانیارییانه كۆدهكهینهوهو لێكدانه‌وه‌یان بۆ ده‌كه‌ین و تاوتوێیان ده‌كه‌ین و پاشان بڕیار و رێنمایی گونجاو له باره‌یانه‌وه ده‌رده‌كه‌ین.
5. هه‌رچه‌نده پرۆژه‌كه به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بڵاوكرایه‌وه و روونكردنه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر درا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا و له‌میانه‌ی جێبه‌جێكردندا پێداچوونه‌وه و ورده گۆڕانكاری پێویست ده‌بێ.
6. ئێمه مه‌به‌ستمانه مامۆستاكانمان گه‌شه به تواناكانی خۆیان بده‌ن و خوێندنیان ته‌واو بكه‌ن و ئه‌وه‌ی له توانای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵادا بێ بۆ ئاسانكردنی ئه‌م پرۆسه‌یه درێغی ناكات.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی