دواى نێوهرِۆى رِۆژى دووشه‌ممه1 3/5/2010 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى له دیوانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى ، به ئاماده‌بوونى سه‌رجه‌م لیژنه لاوه‌كییه‌كانى (ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى )سه‌ر به زانكۆى سه‌لاحه‌دین، له هۆڵى سه‌نته‌رى رۆشنبیرى و كۆمه‌ڵایه‌تى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین، سیمینارێكی بۆ د.برِوا محمد میرزا سعید بهرِێوهبهرى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى له وه‌زاره‌ت رێكخست.
له‌میانى سمیناره‌كه‌دا، رِووناكى خرایه‌سه‌ر دانانى سیسته‌می ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى و پیادهكرن و به‌دواداچوون و پاداشت و سزا، و هه‌روه‌ها مه‌به‌ستى سمیناره‌كه زیاتر ئاشناكردنى لیژنه‌كان بوو به‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه و چۆنێتى به‌رێوه‌بردنى كار‌و چالاكییه‌كان.
دواتر له‌لایه‌ن رێكخه‌رانى سمینارهكهوه، كۆمه‌لێك وێنه و گرته‌ى ڤیدیۆیی نمایشكران، كه تایبه‌ت بوو به‌و كه‌م و كورِیانهى له سه‌رجه‌م زانكۆ‌و ده‌سته‌كانى ناو هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه .