ئەمڕۆ چوارشەممە 26/5/2010 لە کۆلێژى هونەرە جوانەکانی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین، پڕۆفیسۆر د.دلاوەر عەلائەددین وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ئامادەبوونى وەزیرى رۆشنبیرى و لاوان و سەرۆکى زانکۆى سەڵاحەددین و پارێزگارى هەولێر و راگرى کۆلێژو خانەوادەى هونەرمەند، بەشداری لە ساڵیادى کۆچى دوایى هونەرمەندى كۆچكردوو، شێوەکار (پ.د.محەمەد عارف) کرد.

سەرەتاى رێوڕەسمەکە، د.دلاوه‌ر عه‌لائه‌ددین پەردەى لەسەر پەیکەرى هونەرمەندى كۆچكردوو (پ.د.محەمەد عارف) لادا، له‌ وته‌یه‌كیشدا بەبایەخەوە ستایشى کارە هونەرییەکانى هونەرمەندى کرد و گوتى: جێگاى فەخرە بۆ گەلى کورد بەگشتى و خانەوادەکەى بە تایبەتى، کە ئەمڕۆ بەشدارى ساڵیادى کۆچى دوایى ئەم هونەرمەندە نەمرە ده‌کەین و خۆشمان بە قەرزاربارى ئەم هونەرمەندە گەورەیە دەزانین.

هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری كرایه‌وه‌، کە گوزارشتى لە کار و بەرهەمەکانى هونەرمەندى گەورە (محەمەد عارف) دەکرد، لە بەشێکى ترى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كۆلیژی هونه‌ره‌ جوانه‌كان، وەزیرى خوێندنى باڵا سەرجەم بەش و یەکەکانى كۆلیژه‌كه‌ی بەسەرکردەوەو لەنزیکەوە گوێى بۆ داخوازی خوێندکاران و فەرمانبەران راگرت.

نوفمبر 2016