له‌گه‌ڵ زۆربوونی ژماره‌ی خوێندكاران و گه‌شه‌كردنی زانكۆ‌و په‌یمانگاكانی هه‌رێم و به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هونه‌ری و پیشه‌یی له ده‌زگاكانی حكومه‌ت و بازاڕی كار، پێویستی هه‌رێم به خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ماسته‌ر زۆره. هه‌روه‌ك بۆ پێگه‌یاندنی ژماره‌یه‌كی پێویست له هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماسته‌رو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی چۆنایه‌تی بڕوانامه‌كان پێویستمان به پلانی سه‌رتاسه‌ری و هه‌نگاوی گرنگ هه‌یه.
له‌م روانگه‌یه‌وه گۆڕانكارییه‌كان له‌م چه‌ند خاڵه‌دا چڕ ده‌كه‌ینه‌وه:
1-له پلانی نوێ‌دا هه‌رێمی كوردستان وه‌كو یه‌ك یه‌كه‌ی ئه‌كادیمی سه‌یر ده‌كرێ و كورسییه‌كانی خوێندنی هه‌ر سه‌نته‌رێك موڵكی هه‌موو زانكۆ‌و ده‌سته‌كانه.
2-بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانیان، تا چوار ساڵی تر، زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی خوێندنی ماسته‌ر بۆ زانكۆ و په‌یمانگا نوێیه‌كان ده‌بێت.
3- له‌هه‌ر بوارێكی پسپۆریدا یه‌ك سه‌نته‌ر (به‌شی زانستی) ئاماده ده‌كرێت و ئه‌وانی تر خوێندنیان تێدا ده‌وه‌ستێنرێت. له هه‌ندێ بواردا ده‌كرێت زیاتر له‌یه‌ك سه‌نته‌ر هه‌بێت ئه‌گه‌ر توانست و پێویستی له ئارادابێ، مامۆستایانی وانه‌بێژ و پسپۆڕی كۆلیژه هاوشێوه‌كان چالاكانه له‌و سه‌نته‌ره‌دا ئاماده‌ییان ده‌بێت و بڕوانامهكانیش له‌ژێر ناو و سایه‌ی زانكۆی خانه‌خوێ ده‌بێت.
4- كۆرسی یه‌كه‌می ساڵی یه‌كه‌می خوێندن وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه و ده‌بێته پێشینه بۆ بواری پسپۆڕی و ئه‌ركی وانه‌بێژی له ئه‌ستۆی مامۆستایانی خانه‌خوێیه به‌هاوكاری و به‌شداریی مامۆستایانی میوان.
5-كۆرسی دووه‌می خوێندن گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی تێدا ده‌كرێت و پێویسته مامۆستایانی به‌شه هاوشێوه‌كان هاوكاری یه‌كتر بن و له وانه‌بێژیدا به‌شداربن. هه‌روه‌ها هیچ كۆرسێكی ماسته‌ر به‌بێ ئاماده‌یی و به‌شداری پسپۆڕی ده‌ره‌كی به‌ڕێوه‌ناچێت.
6-پێویسته پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری به‌سه‌ر هه‌موو كۆرسه‌كاندا جێبه‌جێبكرێت و مامۆستایه‌كی به‌ش به رێكخه‌ری كۆرس ده‌ستنیشان ده‌كرێت و هاوكات مامۆستایه‌كی ده‌ره‌كی به هه‌ڵسه‌نگێنه‌ر داده‌نرێت.
7-ساڵی دووه‌می خوێندننی ماسته‌ر كه پرۆژه‌ی توێژینه‌وه‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌مو به‌شه‌كانی ئه‌و زانكۆیانه‌ی توانای سه‌رپه‌رشتیكردنیان هه‌یه، تێیدا به‌شدارده‌بن.
8-بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی خوێندنی ماسته‌ر، پێویسته بۆردێكی ئه‌كادیمی هاوبه‌ش به ئه‌ندامێتی سه‌رۆك به‌شه زانستییه هاوشێوه‌كان پێكبهێنرێت و ئه‌ركی پلاندانان و هه‌ماهه‌نگی زانستی نێوان به‌شه‌كان و سه‌رپه‌رشتیكردنی ره‌وتی ماسته‌ره‌كه له ئه‌ستۆ بگرێت.