كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 11/5/2010 پرۆفیسۆر د.دلاوه‌ر عه‌لائه‌ددین وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشوازی له سه‌فین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له راوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت، چه‌ند پرسێكی گرنگی تایبه‌ت به بواری په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵای وه‌كو (دانانی سیسته‌می تاقیكردنه‌وه‌ی "كۆنكۆرد" بۆ وه‌رگرتنی قوتابیانی دوا قۆناغی ئاماده‌یی، ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی خوێندنی زیاتر بۆ مامۆستایانی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دبلۆم، پرۆژه‌ی یه‌كخستنی به‌شه هاوشێوه‌و دووباره‌كان له چه‌ند كۆلیژێك و دیاریكردنی رێژه‌یه‌كی كورسی خوێندنی به‌كالۆریۆس بۆ ده‌رچووانی ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كان و چه‌ند پرسێكی تر ) تاوتوێ كران و گفتوگۆیان له باره‌وه كرا.
له وته‌یه‌كدا وه‌زیری خوێندنی باڵا ئاماژه‌ی دا، به گرنگی هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان له‌پێناو پێشخستن و سه‌ركه‌وتنی كار‌و پرۆژه و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی، كه له سیسته‌می خوێندنی هه‌موو قۆناغه‌كان دا ده‌ستیپێكراوه، به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا، به ئامانجی پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن توانستی زانستی و پڕكردنه‌وه‌ی بازاڕی كاری هه‌رێم.
له‌لای خۆیه‌وه وه‌زیری په‌روه‌رده، سوپاسی وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد و جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی گۆڕانكاری له سیسته‌می په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا و داڕشتنی پلانی دوورمه‌ودا به هاوكاری كه‌سانی پسپۆڕ و لایه‌نی په‌یوه‌ندار.