نوفمبر 2016

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه‌ده‌رباره‌ی زاراوه‌ی قوتابی و خوێندكار

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌نووسراو  و نامه‌كارییه‌فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمدا، زاراوه‌ی (قوتابی) بۆ فێرخوازانی قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی به‌كاربێنن و (خوێندكار) بۆ ئه‌وانه‌ی له‌زانكۆو په‌یمانگاكان ده‌خوێنن. له‌ئه‌نجومه‌نی  وه‌زاره‌ت و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشدا قسه‌له‌سه‌ر ئه‌م  پرسه‌‌ كراوه‌و كه‌س لاری نه‌بووه‌له‌م باره‌یه‌وه‌و په‌سه‌ندیش كراوه‌.

به‌كارهێنانی دوو وشه‌ی جیاواز بۆ هه‌مان مه‌به‌ست و بۆ پێناسه‌كردنی توێژێكی گرنگی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، گرفتی زۆری له‌نوسراو و نامه‌كاری فه‌رمیدا دروست كردووه و له‌م باره‌یه‌وه‌ره‌خنه‌ی زۆریش ‌ئاراسته‌ی حكومه‌ت و لایه‌نه‌سیاسییه‌كان كراوه‌. بۆیه‌بۆ كۆتاییهێنان به‌و باره‌، ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته‌هه‌نگاوی یه‌كه‌میان ناوه‌و پێویسته پشتگیری لێبكرێ، نه‌ك ببێته‌مایه‌ی ناڕه‌زایی و ره‌خنه‌لێگرتن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌باوه‌ڕمان به‌دیموكراتی و فره‌یی هه‌یه‌، له‌دژی ئه‌وه‌نین، كه‌رێكخراوه‌و لایه‌نه‌سیاسی و پیشه‌ییه‌كان ئه‌و زاراوانه‌به‌پێی كولتووری خۆیان به‌كاربهێنن.

له‌كاتێكدا ئه‌م فره‌ره‌نگییه‌به‌ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌زانین، به‌ڵام بۆ پاڵاوته‌كردنی نووسراوه‌كانمان له‌كاروباری حكومه‌ت و نامه‌كاری فه‌رمیدا، ئێمه‌تا ئه‌و كاته‌ی زاراوه‌كان له‌لایه‌ن زمانزانانه‌وه‌یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه‌پابه‌ند ده‌بین به‌به‌كارهێنانی ئه‌و زاراوانه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌له‌سه‌ری رێكه‌وتووین، واتا (قوتابی) بۆ فێرخوازانی قوتابخانه‌كان و (خوێندكار) بۆ ئه‌وانی زانكۆو په‌یمانگاكان.


به‌ڵام هه‌ر كاتێك زمانزانانی كورد و هه‌موو لایه‌نه‌كان رێكه‌وتن له‌سه‌ر به‌كارهێنانی یه‌ك زاراوه‌، ئه‌وا ئێمه‌ش له‌وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا، هه‌ڵبه‌ته‌پابه‌ند ده‌بین به‌وه‌وه‌.