كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه 15/4/2010 پرۆفیسۆر د.دلاوه‌ر عه‌لائه‌ددین وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و شاندێكی هاوڕێی، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی كوردۆلۆجی سلێمانیان كرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆك و كارمه‌ندانی مه‌ڵبه‌نده‌وه پێشوازییان لێكرا.
سه‌ره‌تا مامۆستا محه‌مه‌د حه‌مه‌ئه‌مین سه‌رۆكی مه‌ڵبه‌ندی كوردۆلۆجی به‌خێرهاتنی وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و شاندی یاوه‌ری كرد و باسی له‌وه كرد، كه مه‌ڵبه‌نده‌كه‌یان له بواره‌كانی (زمان، مێژوو، جوگرافیا، ئایین و كولتوور)دا توێژینه‌وه له كۆمه‌ڵگای كوردی دا ده‌كات و له‌شێوه‌ی كتێب و گۆڤاردا به‌چاپی ده‌گه‌یه‌نێت.
پاشان له وته‌یه‌كدا وه‌زیری خوێندنی باڵا ئاماژه‌یدا به گرنگی بوونی ئه‌م جۆره دامه‌زراوه ئهكادیمیانهو وتی: داواتان لێده‌كه‌م به‌رده‌وام بن له توێژینه‌وه‌و خزمه‌تكردن به زمان و كولتووری كوردی، به‌تایبه‌ت كه له ئه‌مڕۆدا دامه‌زراوه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی ترمان نییه له‌بواری كوردۆلۆجیدا كاربكات. هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد پێویسته ئه‌م مه‌ڵبه‌نده وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی بیركه‌ره‌وه بێت و ببێته سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی بیری نوێ و پشتگیری و هاوكاری وه‌زاره‌تیشی بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانیان دووپاتكرده‌وه.
هه‌مان رۆژ و كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ د.دلاوه‌ر سه‌ردانی زانكۆی سلێمانی كرد و له‌لایه‌ن د.عه‌لی سه‌عید سه‌رۆكی زانكۆ‌و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و راگرانی كۆلیژ و مامۆستایان و خوێندكارانه‌وه پێشوازیكرا.
سه‌ره‌تا به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به گرفتی سیسته‌می وه‌رگرتنی ناوه‌ندی و پلانی نوێی وه‌رگرتن كرد و له‌م باره‌یه‌وه چه‌ند رێنمایی و پێشنیارێكی ئاراسته‌ی ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه كرد، به‌مه‌به‌ستی هه‌رچی زووه دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی گونجاو و نوێ، كه له‌گه‌ڵ خوێندنی سه‌رده‌م و ستراتیژی نوێی خوێندنی باڵادا وێكبێتهوه.
پاشان له‌هۆڵی راپه‌ڕین و به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی، وه‌زیری خوێندنی باڵا ئاماده‌ی كۆڕێك بوو، كه له‌لایه‌ن زانكۆوه بۆی رێكخرابوو. دوای به‌خێرهاتنی، سه‌رۆكی زانكۆ به‌ناوی ته‌واوی مامۆستا و خوێندكار و فه‌رمانبه‌رانه‌وه سوپاسی ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌ی كرد.
دواتر د.دلاوه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی فراوان باسی له‌سیسته‌می نوێی خوێنددنی باڵا و پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری و ستاتیژی خوێندنی باڵا كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه وه‌زاره‌ت به‌شێوه‌یه‌كی چڕ و پڕ چاو ده‌خشێنێته‌وه به ته‌واوی سیسته‌می خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان و وتی: ئێستا له‌سه‌ره‌تای كاركردنداین و پێویستمان به هاوكاری هه‌موو كه‌سێكی دڵسۆز هه‌یه، چونكه ئه‌م پرۆسه‌یه درێژخایه‌ن و ستراتیژییه‌و ئێمه له وه‌زاره‌ت روانگه‌یه‌كی دوور مه‌ودامان هه‌یه و ده‌مانه‌وێت له چه‌ند ساڵی ئاینده‌دا كارێك بكه‌ین، خوێندكاره‌كانمان شانازی به بڕوانامه‌كانیانه‌وه بكه‌ن.
پاشان ئاماده‌بووان چه‌ندین پرسیاریان ئاراسته‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا كرد و باسیان له‌گرفت و كه‌موكوڕی و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م پێشه‌وه‌چوونی زانست كرد، له‌به‌رامبه‌ردا د.دلاوه‌ر دڵنیای كردنه‌وه له‌وه‌ی وه‌زاره‌ت له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ بنبڕكردنی كێشه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو.
له‌لایه‌كی تره‌وه، وه‌زیری خوێندنی باڵا باسی له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیی مامۆستایان كرده‌وه‌و رایگه‌یاند: پێویسته هه‌موو مامۆستایه‌ك بچێته یه‌كێك له زانكۆكانی وڵاتانی رۆژئاوا‌و خولی زانستیی تایبه‌ت ببینێت به‌مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تگه‌یاندن به خوێندنی باڵا له كوردستان و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری.
نوفمبر 2016