كاتژمێر 12ى نیوه‌رِۆى رۆژى چوار شه‌ممه 14/4/2010 پرۆفیسۆر (د.دلاوه‌ر عه‌لائه‌ددین) وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى به هاورِێیه‌تى (د. عه‌لى سه‌عید) سه‌رۆكى زانكۆى سلێمانى، سه‌ردانى شارى خانه‌قینیان كرد و هه‌ردوو كۆلیژى ئاداب و په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشیان به‌سه‌ركرده‌وه
له كۆلیژى ئاداب و له‌لایه‌ن د.محه‌مه‌د زه‌هاوى راگری كۆلیژو مامۆستایان و خوێندكارانه‌وه پێشوازییان لێكرا.
له‌یه‌كه‌م وێستگه‌ى گه‌شته‌كه‌یدا وه‌زیرى خوێندنى باڵا، سه‌ردانى كۆلیژى ئادابى كرد و هۆڵه‌كانى خوێندن و به‌شه‌كانى كۆلیژه‌كه‌ى به‌سه‌ركرده‌وه‌و له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ مامۆستایان و خوێندكاران‌دا گفتوگۆى كرد و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشدا له پلان و ستراتیژى نوێی وه‌زاره‌ت ئاگاداری كردنه‌وه‌و باسی له‌پرۆسه‌ى دڵنیایی جۆرى كرد و له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له پلانى نوێ‌دا چاو ده‌خشێنینه‌وه به ته‌واوى سیسته‌مى خوێندن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى مامۆستایان و ناردنه ده‌ره‌وه‌یان و دابینكردنى كورسی خوێندن بۆ خوێندكارانى كورد له ئه‌وله‌ویه‌تى كاره‌كانمان ده‌بێت. هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، شارى خانه‌قین تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه و وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاش بایه‌خى زیاتر به ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كانى ئه‌م شاره ده‌دات و كارێك ده‌كه‌ین له ماوه‌ى 3 ساڵى داهاتوودا هه‌موو مامۆستایانى زانكۆ و په‌یمانگاكانى كوردستان بچنه ده‌ره‌وه‌ى وڵات و له رێگه‌ى دابینكردنى كورسی خوێندن و خولى زانستییه‌وه ئاستى زانستى مامۆستایان به‌رزده‌كه‌ینه‌وه.
له‌لایه‌كى تره‌وه مامۆستایان و خوێندكارانى كۆلیژه‌كه باسیان له كێشه‌و گرفت و كه‌موكورِى كۆلیژه‌كه‌یان كرد و له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیرى خوێندنى باڵا، به‌ڵێنى پێدان به‌پێی توانا پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین بكات و داوایشى لێ‌كردن سه‌رنج و پێشنیار‌و ره‌خنه‌كانیان ئاراسته‌ى وه‌زاره‌ت بكه‌ن و هاوكارى وه‌زاره‌ت بن بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كان و سوپاسی راگر و مامۆستایانیشى كرد، كه له چه‌ند ساڵى رابردوودا وه‌ك پێشمه‌رگه و بێ ماندوو بوون كاریان كردووه‌و له هه‌وڵى پێشخستن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى كۆلیژه‌كه‌یاندان.
له به‌شێكى تر‌ى سه‌ردانه‌كه‌یاندا، وه‌زیرى خوێندنى باڵا و شاندى هاورِێى، كۆلیژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى خانه‌قینیان به‌سه‌ركرده‌وه و له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ راگر و مامۆستا و خوێندكارانى كۆلیژه‌كه‌دا گفتوگۆیان كرد و ئاشناى بارودۆخ و ره‌وشى خوێندنى كۆلیژه‌كه بوون و مامۆستایان و خوێندكارانیش خۆشحاڵى خۆیان به‌سه‌ردانى وه‌زیرى خوێندنى باڵا ده‌ربرِى.