وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پۆستی ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی شه‌قڵاوه‌ ڕاده‌گه‌ێنێت

Expires
False

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پۆستى( ڕاگرى کۆلیژى په‌روه‌رده‌/ شه‌قڵاوه‌) لە سەرۆکایەتى  زانکۆى سەڵاحەددین ( بۆ جارى یه‌كه‌م) ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (C.V) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات ، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت .

 

مەرجەکان :

  1. هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
  2. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت  .
  3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

 

تێبینى :

  1. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت .
  2. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى  ڕێکەوتى3 /10/2019  رۆژى یەک شەممە دەبێت.
  3. پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێ
  4. هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى  (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ  بۆ ئەم ئیمیلە (jobs@mhe-krg.org) بنێرێت .

 

 

Vacant post
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
Application deadline
2019-10-03
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
هه‌وڵێر
State/Province
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین/هه‌ولێر
Country
Iraq
Image Vacancy
پۆستی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین