وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ کاندیدانى ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى ڕادەگەیەنرێت.
عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى بەهاوکارى ڕێکخراوى ئیمیدیست و سێنتەرەکانى زمان لە زانکۆکان ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە سێنتەرى زمانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ کاندیدانى ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى بڵاو دەکاتەوە، بۆ ئهوهش وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە کە دەکاتە ڕێكهوتی (١٨/٦/٢٠١٩) ئەنجامى تاقیکردنەوەى ئاستەکانى (Beginner, Elementary, Pre-Intermediate, Intermediate, Upper- Intermediate, Pre-Advanced ) ڕابگەیەنرێت كە تيايدا (1500) کاندید و خوازیارى بەدەستهێنانى نازناوى زانستی بەشدارى تاقیکردنەوەکانیان کردوە.
وتهبێژی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی جهخت لهسهر ئهوهش دهكاتهوه، كه کاندیدان و خوازیاران دەتوانن سەردانى سێنتەرەکانى زمان لە زانکۆکانى (سەڵاحەدین، سلێمانى، دهۆک، گەرمیان، سۆران و راپەڕین) بکەن بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامەکانیان.