كهناڵێکى ڕاگەیاندن له هه‌واڵه‌كانی شەوى ڕابردویدا ڕاپۆرته هه‌واڵێكی له‌سه‌ر سه‌رۆكی زانكۆی سۆران بڵاوكرده‌وه، وه‌ك وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌پێویستی ده‌زانین بۆ ڕای گشتی و كه‌ناڵه‌كه ئه‌م ڕونکردنەوە بڵاوبكه‌ینه‌وه ...وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی نيگەرانى خۆى لەبارەى بڵاوکردنەوەى راپۆرتە هەواڵێک سەبارەت بە بەڕێز (د. موسڵح مسته‌فا) سه‌رۆكی زانكۆی سۆران ڕادەگەیەننێت. بۆیە لەبارەى ناوه‌ڕۆكی ڕاپۆرته‌كه، به پێویستی ده‌زانین بۆ ڕاى گشتى لەڕێگەى ئەم ڕونکردنەوەیە چەند ڕاستیەک بڵاو بكه‌ینه‌وه كه:
- مه‌سه‌له‌ی جێهێشتنی زانكۆی سلێمانی و نه‌خوێندن تێیدا، په‌یوه‌ندی به ڕووداوه سیاسییه نه‌خوازراوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه هه‌یه، كه نامانه‌وێت به بیری بهێنینه‌وه و باسیان بكه‌ین.
- به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان، به‌ڕێزیان له ساڵی 1997-1998 به گوێره‌ی ڕێوشوێنه فه‌رمییه ڕه‌چاوكراوه‌كان له به‌شی خوێندنی ئیسلامی كۆلێژی ئادابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین وه‌رگیراوه و پاشان بە سەرکەوتوویی خووله‌كه‌ی خۆی قۆناغی به‌كالۆریۆس ـی بڕیووه.
- ئێمه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ كه‌یس و دۆسییه‌یه‌كی به‌ڵگه‌دار نادیده ناگرین و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی تێدا ده‌كه‌ین. خوازیار بووین كه ئه‌م كه‌ناڵه و هه‌ر لایه‌نێكی دیكه ڕه‌چاوی كاری دامه‌زراوه‌یی و ڕێچكه كارگێڕییه‌كان بكه‌ن. به‌م شێوه‌یه كاری ئێمه ئاسانتر ده‌كه‌ن.
لە کۆیتایدا ڕایدەگەیەنێن بەڕێز (د. موسڵح مستەفا) سەرۆکى زانکۆى سۆران له میانه‌ی ئه‌و خزمهتانەى به پرۆسه‌ی خوێندنی باڵای كردووه، توانیویەتى گۆڕانكاریی و داهێنان لە زانکۆى سۆران به‌دی بهێنێت و خزمەتێکى بەرچاو بە زانکۆکە بکات.وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى٢١/٤/٢٠١٩