د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: پرۆفیسۆری داهێنه‌ری گه‌له‌كه‌مان (كۆچه‌ر بیركار) جێگه‌ی شانازی میلله‌ته‌كه‌مانه، بۆیه ئه‌خوازم به‌رده‌وامی به‌ڕێچكه‌ی پێشكه‌وتن و داهێنانه‌كانی بدات، ئێمه‌ش له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پاڵپشتی و پشتیوانی ته‌واوی ئامانج و هیواكانی ده‌كه‌ین.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (27/3/2019) له دیوانی وه‌زاره‌ت له میانه‌ی پیشوازیكردنی له پرۆفیسۆری داهێنه‌ر (كۆچه‌ر بیركار) كرد.
له دیدراێكدا، كه به‌ئاماده‌بونی د.ئامانج سه‌عید ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، د.ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین و، د.له‌زگین عه‌بدی جه‌میل سه‌رۆكی زانكۆی زاخۆ و، د. صه‌ڵاح ڕه‌زا سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو و، به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت و یاریده‌ده‌ره‌كانی به‌ڕێوه‌چو، وه‌زیری خوێندنی باڵا ستایشی كار و ده‌سكه‌وت و داهێنانه زانستیه‌كانی (كۆچه‌ر بیركاری) كرد.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و، له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوای به‌خێرهێنانی د. (كۆچه‌ر بیركار) بۆ هه‌رێمی كوردستان و، جارێكی دیكه، به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی فیڵدز پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی د.كۆچه‌ر بیركار كرد و، وتی: به وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی فیڵدز خۆشحاڵ بوم كه له بواری زانستی بیركاری به‌ده‌ستتهێناوه، سه‌ركه‌وتن له‌و بواره گرنگه‌دا خۆشحاڵ و دڵخۆشی كردین، بۆیه جارێكی دیكه به‌ناوی خۆم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت پیرۆزبایی وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته‌ت لێده‌كه‌م. وتیشی: پرۆفیسۆر و داهێنه‌ری گه‌له‌كه‌مان (د. كۆچه‌ر بیركار) جێگه‌ی شانازی میلله‌ته‌كه‌مانه و، خه‌ڵكی كوردستان سه‌ربه‌رزن كه داهێنه‌ری وه‌ك ئێوه‌ی هه‌یه، بۆیه ئه‌خوازم به‌رده‌وامی به‌ڕێچكه‌ی پێشكه‌وتن و داهێنانه‌كانی بدات، ئێمه‌ش له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پاڵپشتی و پشتیوانی ته‌واوی ئامانج و هیواكانی ده‌كه‌ین.
هه‌ر له میانه‌ی وته‌كانیدا، د.یوسف گۆران وتی: تۆ له ماڵی خۆتی و له كوردستانیكی بچوكه‌وه هاتۆی بۆ كوردستانی گه‌وره، وتیشی وه‌ك وه‌زاره‌ت و زانكۆكان ئاره‌زوو ده‌كه‌ین ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیانه به‌رده‌وام بێت تا بتوانین پڕۆژه‌ی زانستی گه‌وره بۆ خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌مان و خه‌ڵكی كوردستان جێبه‌جێ بكه‌ین، هیواشی خواست به‌هۆی ئه‌و ژینگه زانستیه تایبه‌ته‌ی تێیدا ده‌ژی و ئه‌و ئه‌زمونه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی پهیدایكردوه سودێكی زۆر پێشكه‌ش به زانكۆكانی كوردستان بكه‌ن، هه‌روه‌ك داواشی لێ‌كرد هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كیان هه‌یه و، ده‌زانن خزمه‌ت به‌زانكۆكان و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌كات پێشكه‌شی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كاری له‌سه‌ر بكه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوای ئه‌وه‌ی پشتگیری خۆی بۆ وۆركشۆپی به‌شه‌كانی ماتماتیك دوپاتكرده‌وه، له‌هه‌مان كاتدا د.كۆچه‌ر بیركاری ڕاسپارد له‌و وۆركشۆپه‌دا به‌وردی كیشه و شێوه‌كانی خوێندن و وانه‌وتنه‌و به‌تایبه‌ت له بواری ماتماتیك تۆمار بكه‌ن و پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی بكه‌ن، وتیشی به‌داخه‌وه دۆخی ماتماتیك له كوردستان خراپه و ئاره‌زوی خه‌ڵك بۆ ماتماتیك كه‌مبۆته‌وه، هیواشی خواست میكانزمیك بدۆزنه‌وه تا بتوانین هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ئه‌كادیمی و ورد له‌و بواره بكه‌ن، به‌ئامانجی باشتركردنی ئه‌و بواره‌ی زانست.
له به‌رامبه‌ردا، پرۆفیسۆر و داهێنه‌ر د.كۆچه‌ر بیركار دوای ئه‌وه‌ی سوپاسی ئه‌و پێشوازی و میواندارییه‌ی كرد، وتی: ئاره‌زو ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ زانكۆكانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان كار بكه‌م، وتیشی ئه‌م سه‌ردانه‌م بۆ كوردستان هه‌نگاوی یه‌كه‌مه و، له داهاتودا سه‌ردانی زیاترمان ده‌بێت و پڕۆژه و كاری هاوبه‌ش جیبه‌جێ ده‌كه‌ین، وتیشی له ئێستادا كار له‌سه‌ر دروستكردنی ڕێكخراوێك دروست ده‌كه‌ین، كه بتوانێت زانایان و ئه‌كادیمیستانی كورد و دۆستانی كورد له تاراوه‌گه له‌خۆ بگرێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خزمه‌ت به‌زانكۆكانی كوردستان و بواری زانست له كوردستان بكه‌ین.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، كۆچه‌ر بیركار باسی له بابه‌تی بیركاری كرد وئه‌و وۆركشۆپه كرد، كه بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو به‌میوانداری زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین و به‌شه‌كانی ماتماتیك له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت.
له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دیاری و لۆگۆی وه‌زاره‌تی پێشكه‌ش به پ.د. كۆچه‌ر بیركار كرد.
رۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی (1/8/ 2018) له (ڕیۆ دی جانیرۆی) به‌رازیل مه‌راسیمی خه‌ڵاتی فیڵدزی بواری بیركاری به‌ڕێوه‌چوو، چوار كه‌س خه‌ڵاته‌كه‌یان برده‌وه، یه‌كێكیان كۆچه‌ر بیركار، پڕۆفیسۆری بواری بیركاری خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوو.