بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو (محمدى مەلا کەریم)
بەهۆی کۆچی دوایی نوسەر و ڕۆژنامەوان، لێکۆڵەر و، ئەدیبى گەورەی گەلەکەمان (محمدى مەلا کەریم) بەناوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خۆم و ئێوەو کەس و کارو دۆست و هاوڕێیانی دەکەم.
محمدى مەلا کەریم یەکیک بوو لە ناوە دیارەکانى مێژوى ئەدەبى کوردى و، یەکێک زانا گەورەکانی گەلەکەمان کە ژیانی خۆی بۆ ساخکردنەوەو نوسینەوەی مێژوی ژیان و بەرهەمى شاعیرە مەزنەکانى وەک (مەولەوى، نالى، کاکەى فەلاح، مەحوى، گۆڕان، ساڵم ، کوردى، وەفایى) چەندانى شاعیرى دیکەى گەورەى گەلەکەمان تەرخان کرد، بۆیە لە ژیانی ئەکادیمیدا خاوەنی دەیەها پەرتوک و توێژینەوەى دانسقەیە لە بوارەکانى (نەتەوەیى، شیعر، ئەدەب، ئاینى، سیاسى) و، ئەمڕۆ لە کتێبخانەکانی کوردستان و، لە زانکۆکان بون بەسەرچاوەیەکى گرنگى خوێندن و زانیارى.
بۆیە کۆچی دوایی (محمدى مەلا کەریم) بەخەسارەتێکی گەورە بۆ بواری نوسین و ئەدەبى گەلەکەمان و لایەنی ئەکادیمی لە کوردستانی دەزانین.
هیوادارین خوای گەورە خواڵێخشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و، سەبرو دڵنەوایی بنەماڵە و کەسوکارەکەشی بدات.
إِنَّا لِلّهِ ۆإِنَّـا إِڵیْهِ رَاجِعونَ
د. یوسف گۆران
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
١٢ /٣/٢٠١٧