نوفمبر 2016

بۆ یەکەمین جار کۆنفرانسى ئیمامى شافعى لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

IMG_0032.jpg

 بۆ بەدواداچونى وردەکارییەکانى ڕێککەوتنامەى نێوان وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان و، وەزارەتى زاست و توێژینەوەو تەکنەلۆجیاى کۆمارى ئیسلامى ئێران وەفدێکى کۆنسڵگەرى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە هەولێر، سەردانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کرد، لە دیدارێکدا دواى تاوتوێکردنى پەیوەندییەکان، گفتوگۆ لەسەر دواین هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى خاڵەکانى ڕێکەوتننامەى نێوان هەردولا کرا.

لەو دیدارەدا، کە ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێکەوتى ٢١/٩/٢٠١٦ لە نێوان د. یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و، مورتەزا عەبادى سەرکونسوڵى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە هەولێر و وەفدێکى کونسوڵگەرییەکە بەڕێوەچو.

 لە دیدارێکدا کە بەئامادەبونى د.مسڵح دهۆکى سەرۆکى زانکۆى دهۆک و، د.محمد کەلارى بەرپرسى پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و، مەقسود سەعید بەڕێوەبەرى پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان بەڕێوەچو چەند تەوەرێک خرانەبەر باس و گفتوگۆ بەتایبەت ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى تۆفیڵى زمانى فارسى لە زانکۆى سەڵاحەددین و کردنەوەى بەشى زمانى فارسى لە زانکۆى دهۆک و کردنەوەى چەند بەشێکى زانستى زانکۆکانى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە زانکۆکانى کوردستان و دابینکردنى کورسى خوێندنى ماستەر بۆ خوێندکارانى هەرێمى کوردستان.

لە بەشێکى دیکەى دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەى بەستنى کۆنفرانسى ئیمامى شافعى لە شارى هەولێر کرا، بۆ ئەوەش د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند:  سەرۆکى حکومەت پێخۆشەو هەموو ئامادەییەکى پیشانداوە بۆ ئەوەى ئەو کۆنفرانسە بەرێوەبچێت، هەروەک بڕیاریش درا لە ڕۆژانى داهاتو کۆبونەوەیەکى هاوبەش بەڕێوەبچێت بۆ ئەوەى لەسەر وردەکارییەکانى ئەو کۆنفرانسە بگەنە ڕێککەوتن.