له ئاهەنگى خولی بیستەمى دەرچوانی زانکۆی دهۆک كه بە ئامادەبونى "پ.د.کەریم عەبدول" نوێنەرى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى و ژمارەيەكى زۆر لە كەسايەتى شارەکە و مامۆستایان لە هۆڵى کۆنفرانسەکان لە (مالتایێ) بهڕێوهچوو، چهند وتهیهكی تێدا پێشكهش كرا.
لەو ئاهەنگەدا کە لە دوو کاتى جیاواز دوێنێ و ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتى (٢٤ و ٢٥/١١/٢٠١٥) بەڕێوەچو، سەرەتای ڕێوڕەسمەکان بههاتنهناوهوهی کەژاوەی دهرچووان و مامۆستایانی زانكۆ و ئەنجومەنى زانکۆى دهۆک دهستی پێكرد، پاشان ئامادهبوان ساتێك بە بێدەنگی بۆ گیانی شههیدانی ڕێگهی ڕزگاری كوردستان وەستان، دواتر چهند ئایهتێك له قورئانی پیرۆز خوێندرانەوه.
ههر بهو بۆنهیهوه "پ.د.کەریم عەبدول" ڕاوێژکارى وەزیرى خوێندنى باڵا وتەی د.یوسف گۆران وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی پێشکەش کرد. لە وتارەکەیدا دواى پیرۆزبایکردن لە دەرچوان و خانەوادەکانیان، سوپاسى شەونخونی مامۆستایانی کرد بۆ پێگەیاندن و گۆشکردنى پۆلێک نەوەی نوێ لەدەرچووانی زانکۆ بە زانست و زانیاری سەردەم، لە بەشێکى دیکەى وتارەکەیدا کورتەیەکى لە بارەى مێژووى خویندنى باڵا لە کوردستان و ئەو گەشەکردنەى کە لەدواى ساڵى نەوەدەکانەوە بەخۆیەوە بینیوە بۆ ئامادەبوان خستەڕوو، کە لە ئێستادا هەرێمى کوردستان خاوەنى (٣٠) زانکۆى حکومى و تایبەت و (٩) پەیمانگەى تایبەتە، کە حەوت لەو پەیمانگەیانە لە چەند ڕۆژى ڕابردوو مۆڵەتى کردنەوەیان پێدرا، ئەم پەیمانگەیانەش درفەتى زیاتر دەرەخسێنێت بۆ ئەو کەسانەى کە لە ڕابردودا دەرفەتى خویندنیان بۆ نەڕەخسابوو، سەبارەت بە ڕؤل و پێگەى زانکۆى دهۆکیش د.کەریم عەبدول ڕایگەیاند: زانکۆى دهۆک پێگەیەکى گرنگى هەیەو لەماوەى ڕابردودا گەشەیەکى بەرچاوى بەخۆیەوە بینوەو چەندین فاکەڵتى و بەش و پسپۆڕى لەخۆگرتووە کە گرنگى تایبەتیان هەیە بۆ هەرێمى کوردستان.
سەبارەت بەسیاسەتى ئێستای وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى "پ.د.کەریم عەبدول" وتی: لە ئێستادا وەزارەتى خوێندنى باڵا گرنگى زیاتر بەکواڵیتى خوێندن لە زانکۆکان دەدات، لەو بوارەشدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى لە هەنگاوەکانى کۆتایدایە بۆ ڕاگەیاندنى ڕیزبەندى نیشتیمانى بۆ زانکۆکانى کوردستان، هەر لەو چوارچێوەیەدا گرنگى زیاتر دەدات بەپڕۆسەى دڵنیایى جۆرى و تویژینەوەى زانستى. ڕونیشیکردەوە کە ڕێنمایى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ زانکۆکان ئەوە کە گرنگى زیاتر بە ڕاهێنانى مامۆستایان و خوێندکاران بدەن بەتایبەت بەلایەنى پراکتیکى، وتیشیى نوێکردنەوەى پڕۆگرامەکانى خوێندن بەشێوەیەک کە بگونجێ لەگەڵ پێشکەوتنەکانى سەردەم و، پەرەپێدان بە تواناکان بەتایبەت لە ڕوى تەکنەلۆژیاى فێرکردن و ڕاهێنان و دابینکردنى پێداویستیە زانستیەکان دەبێت لە پێشینەى کارەکانى زانکۆى دهۆک بێت.
لە کۆتایى وتارەکەیدا نوێنەرى وەزیرى خوێندنى باڵا پیرۆزبایی وەزارەتى ئاڕاستەى سەرۆکایەتى زانکۆى دهۆک کرد کە زۆر بەپەرۆش و دڵسۆزانە هەوڵیانداوە بۆ ڕەخساندنى کەش و هەواى لەبارو دابینکردنى پێداویستیە زانستییەکان بۆ پێگەیاندنى ئەو پۆلە لە دەرچوان، هەروەک پیرۆزبایى ئاڕاستەى خانەوادەى دەرچووان کرد کە ئەوپەڕى هەوڵیان داوە بۆ پێگەیاندنى نەوەکانیان، لەهەمان کاتدا پیرۆزباى لە دەرچوانیش کرد کە توانیان ئەو دەسکەوتە گەورەیە بۆخۆیان بەدى بهێنن، هیواشى خواست لە ژیانى ئایندەیاندا پێگەى خۆیان لە نەخشەى ئاوەدانکردنەوەى هەرێمى کوردستان بەپێیى پسپۆڕییەکانیان دیارى بکەن.
له بهشێكی دیكهی ئاههنگهكهدا پروفیسور د.مصلح دهوكى سەروكێ زانكۆى دهۆك وتەیەکی پێشكهش كرد و بەخێرهاتنی گەرمی سەرجەم میوانانی ئاههنگهكهی كرد و پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستهی دهرچوان کرد.
ههر لهو ئاههنگهدا سهرۆكی لیژنهی باڵای ئامادەکارى ئاههنگی دهرچوان وتهیهكی پێشكهش كرد، کە وێڕای بهخێرهێنانی گهرمی میوانهكان و پیرۆزبای له دهرچوانیش کرد، ئاماژهی بۆ ئهوه كرد.
ههر له ئاههنگی خولی (٢٠)ی زانكۆی دهۆک دا، وتاری نوێنهری دهرچوان پێشكهش كرا، دوای سوێندخواردنی دهرچوان، له سهر داواكاری ڕاگری فاکەڵتى و كۆلێژهكان لهلایهن پ.د. مصڵح دهۆکى سەرۆكی زانكۆی دهۆک بڕوانامهی بهكالۆریۆس بهخشرایه ( 2496) دهرچوی ساڵی خوێندنی ( ٢٠١٤-٢٠١٥) ، كه سەرجەمیان دەرچوی (١٠) فاکەڵتى و (١٨) سکوڵ و (43) بەش بون لە زانکۆی دهۆک.
فاکەڵتیەکانى زانکۆى دهۆک بریتین لە (زانستێن پزیشکى، چاندن، زانست و پزیشکێن فیتەرنەرى، کارگێرى وئابورى، و یاسا و زانستێن رامیارى، زانستێن پەروەردەیی، زانست وپەروەردە – ئاکرێ، زانستێن پەروەردەیی، ئەندازیارى، پلاندانانا جهەکى) و نزیکەى (١١٠٠٠) خوێندکارى هەیە.