دواى نزیکەى (٥) ساڵ لە ڕاگرتنى، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەفەرمانى وەزارى ژمارە (١٥٥٣٥) کە لە ڕێکەوتى (٩/٨/٢٠١٥) بەئیمزاى د.یوسف گۆران وەزى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوە، بڕیارى کردنەوەى خوێندنى دکتۆرا لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان پەسند کرا.
لەو چوارچێوەیەداو، وەک لە نوسراوەکەدا هاتوە، دوا بە دواى ئەنجامدانى کۆبوونەوەى رۆژى چوارشەممە رێکەوتى (5/8/2015) کە بەرێزان یاریدەدەرانى سەرۆک زانکۆکانتان بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى بالا تیایدا ئامادەبوون، پلانى خوێندنىى باڵا/ دکتۆرا لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بەم شێوەیەى خوارەوە خوارەوە پەسند کرا:
یەکەم/ سەبارەت بە پلانى خوێندنى دکتۆرا لە زانکۆکانتان ڕەچاوى ئەم خاڵانەى خوارەوە بکرێت:
1- ئەو بەشە زانستیانەى کە مەرجى هەبوونى (1) یەک پرۆفیسۆر + (3) سێ پرۆفیسۆرى یاریدەدەر لەسەر میلاکى بەش لەگەڵ پێداویستیەکانى دیکەى تێدایە ئەوا پلانەکانیان پەسەندە بە پێ ى رێنماییەکان.
2- ئەو بەشە زانستیانەى کە مەرجى هەبوونى (1) یەک پرۆفیسۆر + (3) سێ پرۆفیسۆرى یاریدەدەر لەسەر میلاکى بەش لەگەڵ پێداویستیەکانى دیکەى تێدا نییە ئەوا پلانەکانیان پەسەند نییە لەبەر ئەوەى لەگەڵ رێنمایى خوێندنى دکتۆرا ناگونجێت کە بە نووسراوى وەزارەت ژمارە (9/5623) لە (18/3/2015) دەرچووە و لە رۆژنامەى فەرمى وەقایعى کوردستانى ژمارە (184) لە (2/4/2015) بڵاوکراوەتەوە ، هەر بەشێکى زانستى ئەم مەرجانەى تێدا نەبێت، نابێت خوێندنى دکتۆرا بکاتەوە، بە پێچەوانەوە زانکۆکان بەرپرسن لە ئەنجامەکەى.
3- ئەو بەشە زانستیانەى کە بۆ یەکەمجارە خوێندنى دکتۆرا دەکاتەوە و پێشووتر هیچ وەجبەیەکى دکتۆرا بە سیستمى کۆن تەخەروجى نەکردووە و لە ئێستاشدا مەرجى بەردەوامیەتى و مەرجەکانى برگەى (1)ى سەرەوە (مەرجى هەبوونى (1) یەک پرۆفیسۆر + (3) سێ پرۆفیسۆرى یاریدەدەر لەسەر میلاکى بەش) تێدایە ئەوا دەبێت پرۆپۆزەلى کردنەوەى خوێندنى دکتۆرا لەو بەشانە پێشکەش بە وەزارەت/لیژنەى باڵاى دلنیایى جۆرى بکرێت و پەسەند بکرێت.
دووەم/ جەخت لەسەر تەوەرەى دووەمى کۆنووسى ژمارە (3) لیژنەى باڵاى خوێندنى باڵا دەکەینەوە کە بە نووسرومان ژمارە (9/13349) لە (2/7/2015) گشتاندنى پێکراوە بۆ زانکۆکانتان دەربارەى ماوەى پێشکەشکردن و بەروارى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى و ماوەى تانەگرتن و راگەیاندنى ئەنجامەکان، کە بەم شێوەیەى خوارەوە دەبێت:
- ماوه‌ی پێشكه‌شكردن: (رۆژى چوارشەممە رێکەوتى 12/8/2015 تاوه‌كو رۆژى دووشەممە رێکەوتى 31/8/2015).
- ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی: (15/9/2015).
- راگه‌یاندنی ئه‌نجامە به‌راییەکان: (رۆژى سێشەممە رێکەوتى 5/10/2015)، به‌ڵام پێویسته به‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، زانکۆکان ئەنجامەکان بنێرن بۆ وه‌زاره‌تمان/ فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدان به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی.
- ماوه‌ی سكاڵا‌و تانه‌گرتن: (رۆژى دووشەممە رێکەوتى 12/10/2015 تاوه‌كو رۆژى یەکشەممە رێکەوتى 18/10/2015).
- ده‌ستپێكی ده‌وام: (رۆژى یەکشەممە رێکەوتى 1/11/2015).
سێیەم / پڕۆسەى پێشکەىشکردن سەرتاسەریە لە کوردستان و جەخت لەسەر برگەى (6)ى تەوەرەى یەکەمى کۆنووسى ژمارە (3) لیژنەى باڵاى خوێندنى باڵا دەکەینەوە کە بە نووسرومان ژمارە (9/13349) لە (2/7/2015) گشتاندنى پێکراوە بۆ زانکۆکان کە پێشكه‌شكردن و پێشبركێ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
أ- ئه‌و كورسیانه‌ی ته‌رخانكراون بۆ زانكۆ تازەکان و زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان، ئه‌وا ته‌نها خوازیارانی میلاكی ئه‌و زانكۆیانه‌ی كه كورسیان بۆ ته‌رخانكراوه بۆیان هه‌یه پێشبركێ له نێوان خۆیان بكه‌ن له‌سه‌ر ژماره‌ی ئه‌و كورسیانه‌ی کە بۆیان ته‌رخان كراوه، له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌و خوازیارانه بۆیان نییه پێشبركێ له‌سه‌ر كورسیه‌كانی تر بكه‌ن.
ب- كورسیه‌كانی تر ده‌بن به كورسی گشتی و هه‌موو خوازیارێك له هه‌ر دامووده‌زگایه‌كی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بێت بۆی هه‌یه پێشكه‌شی بكات و له نێوان خۆیان پێشبركێ بكه‌ن له‌سه‌ر ژماره‌ی كورسییه‌كان، وه ئه‌م خوازیارانه بۆیان نییه له‌سه‌ر كورسیه ته‌رخانكراوه‌كانی زانكۆكانی تر پێشبركێ بكه‌ن به‌ڵكو ته‌نها له‌سه‌ر كورسیه گشتیه‌كان پێشبركێ ده‌كه‌ن.
چوارەم/ کاندیدانى خولى دووەم و سێیەمى بەرنامەى تواناسازى بۆ خوێندنى دکتۆرا ئەوانەى تا ئێستا مامەڵەکەیان پرۆسێس نەکراوە و سەفەرى دەرەوەیان نەکردووە بۆ مەبەستى پەیوەند کردن بە خوێندن دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن ، ئەگەر لە پێشبڕکێ سەرکەوتووبن و بە فەرمى وەرگیران ئەوا ناویان لە لیستى کاندیدانى تواناسازى دەسڕێتەوە بەڵام ئەگەر وەرنەگیران ئەوا مافیان وەک کاندیدى تواناسازى پارێزراو دەبێت.
پێنجەم/ پرۆپۆزەل و ناونیشانى پرۆپۆزەلەکان راناگەیەنرێت تەنها ژمارەى کورسى بە پێى پلانى پەسەندکراو رادەگەیەنرێت، دواى وەرگیرانى کاندیدەکان، لە لایەن سەرۆکایەتى بەشە زانستیەکان پرۆپۆزەلەکان بەسەر کاندیدە وەرگیراوەکان دابەش دەکرێت.
شەشەم/ بە هیچ شێوەیەک گۆرانکارى لە پلانى زانکۆکان ناکرێت و ئەگەر کورسى بەتال مایەوە پڕناکرێتەوە.
بۆ جێبەجێکردن و ئەنجامدانى کارى پێویست.