نوفمبر 2016

وته‌بێژ و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دیاریكران

IMG_86144.jpg

 وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ دوو فرمانی وه‌زاریدا، وته‌بێژ و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی دیاریكرد.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و، به‌ فرمانی ژماره‌ (8360) كه‌ ئیمزای به‌ڕێز د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ (عه‌باس ئه‌كرم)ی وه‌ك وته‌بێژی نوێی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌ستنیشان كرد، بۆیه‌ داوا له‌ ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین له‌ ئه‌مڕۆ به‌دواوه‌ بۆ لێدوانی ڕۆژنامه‌یی و قسه‌كردن له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و زانینی بۆچونی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان له‌سه‌ر بابه‌ته‌ جیاوازه‌كانی په‌یوه‌ست به‌وه‌زارته‌كه‌مان، به‌م ڕێگه‌یانه‌ی خواره‌وه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ (عه‌باس ئه‌كره‌م) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی:

عه‌باس ئه‌كره‌م

ژماره‌ مۆبایل: 07504826118

ئیـــــمه‌یــــل:abbas.akram@mhe-krg.org

 فـــــه‌یسبوك: www.facebook.com/abas.dizayee 

لەو بارەیەوە م. فوئاد سمایل وتەبێژى پێشوى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەربارى پیرۆزبایکردنى لە عەباس ئەکرەم وەک وتەبێژى نوێى وەزارەت، ڕاشگەیاند: کە بەڕەزامەندى خۆم وبەهۆى سەرقاڵبونم بەکارى دیکە دەستم لە کارى وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا کێشایەوە، هەروەک پاڵپشتى و پشتیوانى خۆى بۆ وتەبێژى نوێى وەزارەت دوپات کردەوە، ڕونیشى کردەوە پشتگیرى تەواوى پڕۆسەکانى چاکسازى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەکات.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، به‌فرمانی ژماره‌  وەزارى ژمارە (٨٣٠٣) کە ئیمزاى بەڕێز د.یوسف گۆران وەزیرى خویندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى بەسەرەوە (هێمن ئه‌مین شوانی) وه‌ك بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دیاریكرا.

 وه‌زاره‌ته‌كه‌مان له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه‌ کار دەکات بۆ ئەوەى به‌بەردەوامی زانیاری بگه‌ێنێت به‌ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران، له‌هه‌مان كاتدا خزمەت بە  ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران بەبێ جیاوازى ڕەنگ و دەنگ و ئاڕاستەى فکرى ...بکات، هەروەک یارمەتی میدیاکاران و رۆژنامەنووسان دەدات و ڕێبەرتیان دەکات بۆ گەیشتن بەزانیارى دروست.

لەلایەکى دیکەوە سایتى وەزارەتەکەمانیش دەکەینە ناوەندێکى گرنگ بۆ گەیشتن بەهەواڵ و بڵاوکردنەوەى زانیارییەکان. لەم ڕێگانەوە دەتوانن پەیوەندییەکانتان لەگەڵ (هێمن ئه‌مین شوانی) به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بگرن و، ڕاو سەرەنج و پێشنیازو ڕەخنەکانتان ڕه‌وانه‌ بكه‌ن.

هێمن ئەمین شوانى

ژماره‌ مۆبایل: 07504546883

ئیـــــمه‌یــــل: hemin.jalal@mhe.krg.org

فـــــه‌یسبوك: www.facebook.com/amenhemn

 

بڕوانە وێنەى وتەبێژى وەزارەت و بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندن