نوفمبر 2016

ئەنجامی كۆتایی دەرچوانی ماستەر(شەهیدان+کەرکوک)

newsitem-1634-06.11.2013-ku.jpg

جیاواز لە ساڵانی ڕابردو, ئەمساڵا (88) كەس وكاری شەهید و ئەنفالكراوەكان و (191) كەس لە دانیشتوانی كەركوك وەرگیران


* ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكانی دەرچوانی ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015) و دوای تانەو سكاڵای پێشكەشكاران و یەكلایكردنەوەی سەرجەم تانەو سكاڵاكان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەفەرمانێك كە بەجیا ئاڕاستەی سەرجەم زانكۆكانی هەرێمی كوردستانی كردوە، ئەنجامی كۆتایی خوێندنی باڵا (ماستەر)ی پەسند كردو زانكۆكانیشی ڕاسپارد بۆ ئەوەی فەرمانی زانكۆی دەربكەن بۆ وەرگیراوان، تا مامەڵەكانیان بۆ ڕایی بكرێ‌ و  دەست بەخوێندنی ئەكادیمی خۆیان بكەن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی جەخت لەسەر ئەوەش دەكات،كە بەهیچ شێوەیەك گۆڕانكاری لە پلانی خوێندنی باڵا (ماستەر)ی پەسندكراو لە وەزارەت بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015) ناكات.

لەلایەكی دیكەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی جیاواز لە ساڵەكانی دیكەو بۆ هاندانی زیاتری كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان (5) پێنج نمرەی بەخشیە كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان بۆ ئەوەی بتوانن بچنە پێشبڕكێ، بەوەش دوای تاقیكردنەوەو بەهۆی ئەو بڕیارەی وەزارەت (88) لە كاری شەهید و ئەنفالكراوەكان سودمەند بوون و توانیان لە تاقیكردنەوەكانی توانستی زانستی دەربچن لە پسپۆڕە جیاكان وەرگیران بۆ درێژەدان بەخوێندنی باڵا (ماستەر) لە زانكۆكانی كوردستان, لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی لە نوسراوێكدا بەژمارە (23200) كە لە رێكەوتی (19/11/2014) كە ئاراستەی زانكۆكانی هەرێمی كوردستانی كردوە لیستی كەس و كاری (شەهیدان و ئەنفالكراوەكان) بۆ خوێندنی باڵا (ماستەر) لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015)ی پەسند كردو ڕەوانەی زانكۆكان كراوە بۆ ئەوەی كاری پێویستیان بۆ ڕایی بكەن بۆ دەستپێكردنی ساڵی خوێندنی ئەكادیمی .

لە هەمان كاتدا بۆ هاندانی خوێندن و پەرەپێدانی زانست لە سنورەكە وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی لە نوسراوێكدا بەژمارە (22951) لە رێكەوتی (17/11/2014) كە ئاراستەی زانكۆكانی هەرێمی كوردستانی كردوە لیستی (پارێزگای كەركوك) بۆ خوێندنی باڵا (ماستەر) لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015)ی بۆ ڕەوانەكردون بۆ ئەوەی كاری پێویستیان بۆ ڕایی بكەن بۆ دەستپێكردنی ساڵی خوێندنی ئەكادیمی لە چەندین پسپۆڕی جیا.