نوفمبر 2016

د. یوسف گۆران وه‌ك وه‌زیری نوێی خوێندنی باڵا ده‌ست به‌كاربوو

newsitem-1743-19.06.2014-ku.jpg

دوای به‌ڕێوه‌چونی مه‌راسیمی سوێند خواردنی ئه‌ندامانی كابینه‌ی هه‌شته‌م له‌ پارله‌مانی كوردستان،  د. یوسف گۆران وه‌ك وه‌زیری نوێی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ستی به‌كاره‌كانی خۆیی كرد.

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كیشدا كه‌ سه‌عات (8:30) خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی (19/6/2014) له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چو، د.عه‌لی سه‌عید وه‌زیری پێشوی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی دوای به‌خێرهێنانی د.یوسف گۆران، هیوای سه‌ركه‌وتنیشی له‌و ئه‌ركه‌ نوێیه‌ بۆ خواست.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا, د.عه‌لی سه‌عید شاڕێی كاره‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو ئه‌و كاروچالاكیانه‌ی كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردو ئه‌نجامیانداوه‌ به‌كورتی بۆ وه‌زیری نوێی خوێندنی باڵا باس كرد, دواتریش ئاماژه‌ی به‌پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت ئه‌رك و كارو چالاكی فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌ت كرد, ئینجا ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كانی به‌ وه‌زیری نوێی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستیش ناساند.هه‌روه‌ك له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا وه‌زیری پێشوی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماده‌یی هه‌مو جۆره‌ هاریكاریه‌كی بۆ د.یوسف گۆران خواست بۆ سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی و سه‌رخستنی كارنامه‌ی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێم له‌ بواری خوێندنی باڵادا.