وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خۆشحاڵه به ڕاگه‌یاندنی ده‌ستپێكردنی كۆرسێكی ٥٣٠ ساعەتەی زمانی ئینگلیزی به هه‌مئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری سەرکەوتووی زمانی ئینگلیزی له زانكۆی كۆیه KUELC و به سه‌رپه‌رشتی دامه‌زراوه‌ی KAPLAN International . پرۆگرامی كۆرسه‌كه پێكدێت له English for Further Studies و خوازیاران به گشتی و پاڵێوراوانی تواناسازی به تایبه‌تی ده‌توانن خۆیان ناونووس بكه‌ن به مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له كۆرسه‌كه كه له شاری هەولێری پایتەخت به‌ڕێوه ده‌چێت.
له‌م پڕۆگرامه‌دا, هه‌فتانه 25 كاتژمێری ناو پۆل ده‌خوێنرێت, سه‌رباری چه‌ند كاتژمێرێكی تری ته‌واوكاری بۆ پشتگیری فێربوون. وانه‌كانی كۆرسه‌كه له لایه‌ن چه‌ند مامۆستایه‌كی پسپۆڕی بریتانی شاره‌زاوه ده‌وترێته‌وه له بواره‌كانی ئاخاوتن, گوێگرتن, خوێندنه‌وه, نووسین, په‌یوه‌ندی ڕۆژانه, ئاماده‌كاری بۆ IELTS و هۆشیاری كه‌لتووری. ئامانجی كۆرسه‌كه بریتییه له په‌ره‌پێدانی توانای زمانی ئینگلیزی به‌شداربووان به شێوه‌یه‌ك كه بتوانن درێژه به خوێندنی باڵا بده‌ن له‌و وولێتانهی كه خوێندن پێویستی به زمانی ئینگلیزی هه‌یه و به‌و شێوه‌یه‌ی كه داواكراوه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه.
تۆماركردن له رۆژی سێشه‌ممه 13/05/2014 ده‌ستپێده‌كات تا ڕۆژی شه‌ممه 30/5/2014 بەردەوام دەبێت, هانی خوازیاران ده‌ده‌ین كه به‌زووترین كات خۆیان تۆمار بكه‌ن. ئه‌و خوازیارانه‌ی كه ناویان بۆ به‌شداریكردن ده‌رده‌چێت, له ڕۆژی 1/6/2014 سه‌ره‌تا به‌شداری ده‌كه‌ن له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دیاریكردنی ئاست بۆ دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كان له پۆله‌كاندا. تکایە ئاگادار بن دەستپێکیردنی ئەم کۆرسە گرگدراوە بە ژماری بەشدار بووان.
بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی داخوازی به‌شداریكردن, كرته له‌سه‌ر ئه‌م لینكه بكه:
http://kuelc.koyauniversity.org/erbil-centre