ئاگاداری ئەو کاندیدە بەڕێزانەی بەرنامەی تواناسازی مرۆیی دەکەین کە ناویان لە هەردوو لیستی ژمارە (12) و (12B) دا هاتووە بەزووترین کات سەردانی بەڕێز (خاتوو ئەمیرە طاهر عبداللە) بەرپرسی هۆبەی چەکی موستەحەقاتی کاندیدەکانی تواناسازی بکەن لەبەر نزیکبوونەوەی کۆتایی ساڵی دارایی و ڕاگرتنی خەرجکردنی چەک لەلایەن بانکەکانەوە لە دوایین هەفتەی مانگی (١٢) دا. هەروەها گشت کاندیدە بەڕێزەکان ئاگادار دەکەین کە ڕۆژانی پێنجشەممە دابەشکردنی چەک لە دیوانی وەزارەتمان بەردەوام دەبێت.