دوای ئاڵۆگۆڕکردنی راگری کۆلێژه‌کانی سه‌ر به‌زانکۆی سلێمانی به ئامانجی زیاتر به‌ره‌وپێش چوونی ئاستی زانستی.
رۆژى سێشەممە 3/10/2010 له‌شاری سلێمانی پڕۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نوێی زانکۆی سلێمانیدا کۆبووه‌وه و ئه‌و گۆڕانکارییانه خرانه‌ڕوو که وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیاری داوه له ساڵی نوێی خوێندنی ئه‌مساڵدا جێبه‌جێیان بکات.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا لە هۆڵى مەڵبەندى رۆشبیرى زانکۆى سلێمانى، به وردی گفتۆگۆکرا ده‌رباره‌ی ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی که وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌نیازه بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی ئاست و توانای زانستی زانکۆکان و هاوکات گرنگیدانی زیاتر به‌ئاستی زانستی خوێندکاران له‌هه‌موو زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستاندا جێبه‌جێ بکات.
له‌و رووه‌شه‌وه پڕۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به چه‌ندین گۆڕانکاری نوێ که له‌سه‌ر ئاستێکی زانستی به‌هێز بنیات نراون پێشوازی له‌ساڵی نوێی خوێندن ده‌کات ئه‌وه‌ش به‌و ئامانجه‌ی زانکۆکان ببنه مه‌ڵبه‌ندی پێگه‌یاندنی خوێندکار له‌سه‌ر ئاستێکی ئه‌کادیمی به‌جۆرێک دوای ته‌واوکردنی قۆناغه‌کانی خوێندن خوێندکار پشت به‌توانا و ئاستی زانستی خۆی ببه‌ستێت و بتوانێت داهێنانی نوێ له بواره‌که‌ی خۆیدا بکات.
له‌به‌شێکی تری ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماژه به ئه‌و گۆڕانکارییانه کرا که له راگری کۆڵیژه‌کانی سه‌ر به‌زانکۆی سلێمانی کراوه، له‌و رووه‌شه‌وه وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند: گۆڕانکاریی له راگری کۆلێژه‌کاندا به پشتبه‌ستن به ئاستی زانستی‌یان ده‌ستپێکی ئه‌و گۆڕانکارییه هاوچه‌رخه‌یه که وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌ستی پێکردووه، هاوکات به‌گرنگیشه‌وه باسی له هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆکی حکومه‌ت کرد بۆ سه‌ربه‌خۆبوونی زانکۆکان و پشتیوانیکردن له به‌ره‌وپێشچوونی زانکۆکان له‌هه‌موو بواره‌کاندا.
دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ش له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌ییدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به ودری گۆڕانکارییه‌کانی بۆ رۆژنامه‌نوسان روونکرده‌وه، رایگه‌یاند چه‌ندین گۆڕانکاریی نوێ له‌به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵادایه که رۆڵی گرنگ و به‌رچاو ده‌بینێت بۆ به‌ره‌وپێشچوونی ره‌وتی زانست له‌هه‌رێمی کوردستاندا.
ده‌رباره‌ی چاره‌نووسی خوێندکارانی ده‌رچوی قۆناغی 12 ی بنه‌ڕه‌تی و چۆنیه‌تی رێژه‌ی وه‌رگرتنیان له‌زانکۆو په‌یمانگه‌کاندا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند: زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان له‌توانایاندایه (22) هه‌زار خوێندکار وه‌ربگرن، به‌ڵام وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به سه‌رپه‌رشتی دکتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆکی حکومه‌ت له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ژماره‌یه‌کی زیاتر له‌و رێژه‌یه خوێندکاران بۆ ئه‌مساڵی خوێندن وه‌ربگیرێن، راشیگه‌یاند ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئێستا سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌کی گونجاون بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ده‌رچووی ئاماده‌ییه‌کان له زانکۆ و په‌یمانگه‌کاندا وه‌ربگرێت و هیچ خوێندکارێک له مافی ته‌واوکردنی زانکۆ و په‌یمانگه بێبه‌ش نه‌کرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌هه‌وڵدایه که گرنگی به‌که‌رتی تایبه‌ت بدات و هه‌لی کاری زیاتر له‌که‌رتی تایبه‌تدا بۆ ده‌رچوانی ئاماده‌ییه‌کان بڕه‌خسێنێت، ده‌رچوانی ئاماده‌ییه‌کانشی دڵنیا کرده‌وه حکومه‌تی هه‌رێم به‌دڵسۆزییه‌وه له هه‌وڵی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌چاره‌سه‌رکردنی گرفتی وه‌رگرتنیان له ناوه‌نده‌کانی خوێندندا