به‌ئاماده‌بوونی پرۆفیسۆر د.دلاوه‌ر عه‌لائه‌ددین وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22/5/2010 كۆنفرانسی گۆڕینی پرۆگرامی كۆلیژی یاسا له هۆتێل (لاله‌زار)ی شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، كه له‌لایه‌ن په‌یمانگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له زانكۆی (دیپۆڵ) رێكخرابوو.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا، كه دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت و نزیكه‌ی 30 راگری كۆلیژه‌كانی یاسای زانكۆكانی عێراق و كوردستان ئاماده‌یبوون، گفتوگۆی چرو پڕ كرا له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی گونجاو بۆ گۆڕینی میتۆد و پرۆگرامی خوێندنی كۆلیژی یاسای زانكۆكان.
له وته‌یه‌كدا وه‌زیری خوێندنی باڵا، ده‌ستخۆشی له رێكخه‌رانی كۆنفرانسه‌كه كرد‌و به هه‌نگاوێكی گرنگی وه‌سفكرد و جه‌ختی له‌سه‌ر گۆڕینی پرۆگرامی خوێندنی كۆلیژه‌كانی یاسا كرده‌وه. هه‌روه‌ك باسی له‌و گۆڕانكارییه ریشه‌ییانه كرد، كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له ماوه‌ی رابردوودا ده‌ستیپێكردووه، به‌تایبه‌ت پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری فێركردن. ئه‌مه‌ش به ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و ئه‌كادیمی زانكۆكانی كوردستان بۆ ئاستی ستانداردی جیهانی.