وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەێنێت, کە سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەددین پێویستی بە ڕاژەی (30) فەرمانبەر هەیە بۆ سەرۆکایەتی زانکۆمان بەشێوەی گواستنەوەی ڕاژە لە ڕێگەی پێشکەشکردنی (سی ڤی) و کێبڕکێوە.
جا هەرکەسێک مەرجەکانی خوارەوەی تێدایە دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات بە سەرۆکایەتی زانکۆ/بەڕێوەبەرایەتی خۆیەتی لە ماوەی (١) یەک هەفتە لە دوای بڵاوبونەوە لە وێب سایتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی و, وێب سایتی زانکۆ.
یەکەم: پسپۆڕییەکان
1. فەرمانبەری بەردەست (بڕوانامەی سەرەتایی یاخود بێ بڕوانامە بێت تەمەنیان لە نێوان ٢٠ تا ٣٠ ساڵ بێت لە ڕەگەزی نێر) ژمارەى پێویست (١٨) بەردەست.
2. فەرمانبەری پاککەرەوە (بڕوانامەی سەرەتایی یاخود بێ بڕوانامە بێت تەمەنیان لە نێوان ٢٠ تا 4٠ ساڵ بێت لە ڕەگەزی مێ) ژمارەى پێویست (10) پاککەرەوە.
3. پاسەوان (بڕوانامەی سەرەتایی یاخود بێ بڕوانامە بێت تەمەنیان لە نێوان 35 تا 50 ساڵ بێت) ژمارەى پێویست (٢) پاسەوان.
دووەم: مەرجەکان
1. دەبێت لاری نەبوونی فەرمانگەی خۆی پیشکەش بکات کە لاریان نیە لەسەر گواستنەوەی ڕاژەی بە پلەکەیەوە بێت.
2. (CV) و پوختەی ڕاژە پێشکەش بە لێژنهی گواستهنهوهی ڕاژه بکات.
3. شوێنی نیشتهجێبوونی پێشكهشكار ههولێر بێت.
4. بهڵێنامه بدات بۆ ماوهی (٥) پێنج ساڵ خزمەتی زانکۆ بکات.
5. دوا ڕۆژ لەسەر وەرگرتنی دواکاریەکان یەک هەفتەیە لەسەر بڵاوکردنەوەی لە ماڵپەڕی زانکۆ.
