وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پۆستى (3) سێ یاریدەدر لەسەرۆکایەتى زانکۆى هەولێرى پزیشکى ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەر یەکێک لەو دوو ئەو پۆستە دەکات و, مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داوکارییەکەى پێشکەش بکات تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێ و، وەک نەریتێکى هەمیشەى وەزارەتەکەشمان کە نەریتى پێشبڕکێیە باشترین کاندید بۆ ئەو پۆستانە دەستنیشان بکرێ بۆ ڕایکردن و بەڕێوەبردنى کاروبارەکان بەشێوەیەکى ئەکادیمى و کارگێڕى تەندروست.
پۆستەکان:
1. یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى
2. یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێرى و دارایی
3. یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى خوێندکاران
مەرجەکان
1. بڕوانامەى دکتۆرا بێت .
2. ناونیشانى زانستى پرۆفیسۆرى یاریدەدەر بێت.
3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
4. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچوون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.
5. زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەرەخسێنیت .
تێبینى:
1. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى (19/11/2015) رۆژى پێنچ شەممە دەبێت.
2. پێوەیستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت کە وێنەیەکى هاوپێچە.
3. هەر بەڕێزێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى راژەى راستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە بنێرێت . (jobs@mhe-krg.org).
