ڕاگەیاندنى (2) دوو پۆست لە ئەنجومەنى کوردستان بۆ پسپۆرییە پزیشکییەکان

Expires
True

 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى (2) دوو پۆست لە ئەنجومەنى کوردستان بۆ پسپۆرییە پزیشکییەکان  بۆ جارى یەکەم بەپێ ى ڕێنماییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.vو داوکارییەکەى پێشکەش بکات تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێ و، وەک نەریتێکى هەمیشەى وەزارەتەکەشمان کە نەریتى پێشبڕکێیە باشترین کاندید بۆ ئەو پۆستانە دەستنیشان بکات بۆ ڕایکردن و بەڕێوەبردنى کاروبارەکان بەشێوەیەکى ئەکادیمى و کارگێڕى تەندروست.

 

پۆستەکان :

 1. یاریدەدەرى سەرۆکى ئەنجومەنى کوردستان بۆ کاروبارى کارگێرى و دارایی .

2. سەرۆکى ئەنجومەنى پسپۆریەکانى تیشک کە لە ئاستى (فاکەڵتى ) دایە وە بە پلەى ڕاگرە .

 

مەرجەکان

1. بڕوانامەى دکتۆرا بێت .

2. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر  کەمتر نەبێت.

3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

 4. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچوون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.

 5. زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەرەخسێنیت .

 

تێبینى:

1. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى  (19/1/2016) رۆژى سێ شەممە دەبێت.

2. پێوەیستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت کە وێنەیەکى هاوپێچە.  

3. هەر بەڕێزێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى راژەى راستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە بنێرێت . (jobs@mhe-krg.org).

Vacant post
دوو پۆست
Application deadline
2016-01-19
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
هەولێر
State/Province
ئەنجومەنى کوردستان بۆ پسپۆرییە پزیشکییەکان
Country
Iraq
Image Vacancy