Nov 2016

وەزیرى خوێندنى باڵا لەگەڵ وەفدێکى زانکۆى (ئۆڕاڵ رۆبێرتس)ى ئەمریکى کۆبۆوە

كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا له‌گه‌ڵ زانکۆى (ئۆڕاڵ رۆبێرتس)ى ئەمریکى

بەمەبەستى کردنەوەى لقێکى زانکۆى (ئۆڕاڵ رۆبێرتس)ى ئەمریکى لە هەرێمى کوردستان، وەفدێکى زانکۆکە لەگەڵ وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆبونەوە.

ئەمڕۆ چوارشەمە ڕێکەوتى (٢٢/٥/٢٠١٩) د. یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشوازیکرد لە وەفدێکى زانکۆى (Oral Roberts)ى ئەمریکى. لەکۆبونەوەیەکدا کە د. ئامانج عەبدوڵا سەعید راوێژکارى وەزیرى خوێندنى باڵا ئامادەیبوو، (تەمارە کوین) بە نوێنەرایەتى زانکۆکە نامەیەکى رەسمى زانکۆى (ئۆڕاڵ رۆبێرتس)ى ئەمریکى کە تایبەتە بە کردنەوەى لقێکى زانکۆکەیان پێشکەش بە وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کرد. بە پێى ناوەرۆکى نامەکە خوێندکاران و قوتابیانى وەرگیراو لە زانکۆکە بەشێکى خوێندنەکەیان لە هەرێمى کوردستان و بەشەکەى تریشیان لە ئەمریکا دەبێت.

لەبەرامبەردا د. یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشوازى لەم دەستپێشخەریەى زانکۆکە کردو ڕونکردنەوەى پێویستى لەبارەى ڕێککارەکانى چۆنیەتى پێشکەشکردنى پرۆپۆزەڵ و پرۆسێس کردنى پێدانى مۆڵەتى فەرمى بۆ وەفدەکە خستەڕوو. لەلایەن خۆشیانەوە نوێنەرانى زانکۆى (ئۆڕاڵ رۆبێرتس)ى ئەمریکى دوپاتیانکردەوە لە ئایندەیەکى نزیکدا پرۆپۆزەڵ و ڕێککارە پێویستەکانى کردنەوەى لقى زانکۆکەیان پێشکەش بە وەزارەت دەکەن.