Nov 2016

بۆخوێندنی لە زانکۆکانی ئەڵمانیا

newsitem-1292-25.04.2012-ku.jpg

 لە چوارچێوەی پرۆژەی (MHE- DAAD) و زیاتر هاوکاری کردنی کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی بە گشتی و ئەوانەی تا ئێستا (Offer) یان بە دەست نەهێناوە بە تایبەتی ، وەزارەتی خوێندنی باڵا توێژینەوەی زانستی ، ڕای دەگەینێت کە پرۆژەی (MHE- DAAD) بەردەوامە لە پێشکەش کردنی خزمەت گوزاریەکانی بۆ کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی .

لەم رووانگەوە بە خۆشحالیەوە بە کاندیدەکانی بەرنامەی ناوبراو (ئەوانەی ئارەزووی تەواوکردنی خوێندنیان لە ووڵاتی ئەڵمانیا هەیە) ڕادەگەێنین کە تۆمارکردن بۆ پرۆژەی ناوبراو تا 15/5/2012 بەردەوامە .

پێشکەش کردنی ئاسانکاری بۆ:

1.  دابین کردنی قبولی زمان (Language offer)
 2. دابین کردنی قبولی ئەکادیمی (Academic offer)
 3.  دابین کردنی شوێنی حەوانەوە.
4. دابین کردنی ڤیزە.

ئەمەو سەرەڕای سەرپەرشتی کردنی بەردەوامی خوێندکار لە ووڵاتی ناوبراو بە مەبەستی ئاسان کردن و باشترکردنی ژیانی ئاسایی و ئەکادیمی خوێندکار لە ووڵاتی ناوبراو.

بۆیە ئاگاداری کاندیدە سەرکەوتووەکانی بەرنامەی تواناسازی دەکەین ، ئەوانەی خوازیارن کە لە زانکۆکانی ئەڵمانیا خوێندنی ماستەر یان دکتۆرا تەواوبکەن ، ئەوا  بە زووترین کات فۆرمی پێشکەشکرنی داواکاری تایبەت بە پڕۆژەی (MHE- DAAD Application form ) لە ماڵپەرری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابگرن و دوای پرکردنوەی فۆرمەکە لەگەڵ ئەم دۆکیومێنتانەی خوارەوە بینێرن بۆ فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیریەکان لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی .

دۆکیومێنتەکان بریتین لە :

1. کۆپییەک لە بڕوانامەی تاقیکردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزی (IELTS ،TOFEL، Password)(ئەگەر هەبێت).
2. دیاریکردنی لایەنی کەم ٢ کۆرسی ماستەر کە خۆت گرنگی پێدەدەیت لە زانکۆکانی ئەلمانیادا (تکایە دۆکیومینتی کۆرسەکان لەگەڵ فۆرمەکەت پێشکەش بەلایەنی پەیوەندیداری بکە یان لەکاتی چاوپێکەوتن پێشکەش بەلێژنەی چاوپێکەوتنی بکە).
3.کۆپییەک لە بڕوانامەی بەکالۆریۆس/ ماستەر بە نمرە .
4.کۆپییەک لە پاسپۆرتی عێراقی (جۆریA یان G) .
 5.کۆپییەک لە ناسنامەی باری شارستانی و رەگەزنامەی عێراقی .