Nov 2016

خولى دووەمى تواناسازى کێ دەگرێتەوە؟

لە خولى دووەمى بەرنامەى تواناسازى دا، فەرمانبەرانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و وەزارەتەکانى ترى حکومەت و کارمەندانى کەرتى تایبەت، دەتوانن لە ڕێگاى وەزارەتى خوێندنى باڵاوە داخوازى پێشکەش بکەن بە مەرجێک ڕێنماییە سەرەکیەکانى بەرنامەى تواناسازى بیانگرێتەوە. پێویستە فەرمانبەرانى دام و دەزگاکانى حکومەت، بۆ تەواوکردنى خوێندنى باڵا لە چوارچێوەى بەرنامەى تواناسازى، لارینەبوون لە فەرمانگەکانیان بەدەست بهێنن.