به‌رنامه‌ى تواناسازى مرۆیى

به‌رنامه‌ى تواناسازى مرۆیى له‌ بوارى خوێندنى بالاَ له‌ هه‌رێمى كوردستان

چۆن داخوازى پێشكه‌ش بكه‌م؟

بۆخولی دووەمی بەرنامەی تواناسازی  وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سیستەمێکى ئەلکترۆنى پێشکەوتووى ئامادە کردووە بەجۆرێک پرۆسەى پێشکەشکردنى داواکارى بە شێوازى ئەلکترۆنى ئەنجام دەدرێت، خوازیاران دەتوانن لەڕێگاى ماڵپەرى سەرەکى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستیەوە (www.mhe-krg-hcdp.org)فۆرمى پێشکەشکردنى داواکارى پڕ بکەنەوە و دۆکیومێنتە پێویستەکان بە ڕێگاى ئەلکترۆنى هاوپێچ بکەن.

ئایا ئەگەر لە١ ساڵ کەمتر خزمەتم هەبێت ئەتوانم داواکاری پێشکەش بکەم؟

 ئەو داواکارانەی لە ساڵێک کەمتر خزمەتیان هەیە ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.بەڵام خاڵی خزمەتی بۆ ئەژمار ناکرێت وە دەبێت پابەندی یاساو رێنماییەکان بێت.

ئایا ئەگەر ناوم لەبەرنامەی تواناسازی دەربچێت ئەتوانم خێزانەکەم لەگەڵ خۆم ببەم؟

- بەڵێ بەذلنیاییەوە ئەگەر ناوت لە تواناسازی دەرچێت ئەتوانیت خێزانەکەت لەگەل خۆت ببەیت بەڵام لەکاتی ئەنجام دانی کۆرسی زماندا دەرماڵەی خێزان سەرف ناکرێت

 

 

ئایا بۆ پێشکەش کردنى داواکارى دەبێت لارى نەبوون و پوختەى ڕاژە لە فەرمانگەکەمەوە بهێنم؟

بۆ پێشکەش کردنى داواکارى پێویست ناکات لارى نەبوون و پوختەى ڕاژە بهێنیت، بەڵام کە ناوت دەرچوو مامەڵەت بۆ ناکرێت ئەگەر لارینەبوون و پوختەى ڕاژەت نەهێنى، کاندیدەکانى تواناسازى خۆیان بەرپسیارن لە بەدەستهێنانى لارینەبوونى فەرمانگەکانیان.