وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى فەرمانبەران دەکات، کە سەرۆکایەتى زانکۆى ڕاپەرین پێویستى بە گواستنەوەى ڕاژەى یان تهنسیبى فەرمانبەران هەیە ، هەر بەرێزێک ئارەزووى هەیەو مەرجەکانى خوارەوەى تێدا بە دى دەکرێت دەتوانێت لە کاتى دیاریکراودا سەردانى بهڕێوهبهرایهتی خۆیهتی له سەرۆکایەتى زانکۆى ڕاپەرین بکات .
مهرجهكان :
- پێویسته نمرەى خوازیار لە خوێندنى بەکالۆریوس لە ٦٥% کەمتر نەبێت .
- خوازیار نابێ داواى گواستنەوەى بکات تا ماوەى چوار ساڵ .
پسپۆڕی و پێداویستیهكان:
ژ |
پسپۆڕى |
ئاستى بڕوانامه |
ژمارەى میلاکى پێویست |
١ |
زانسته باخداریەکان |
دکتۆرا یان ماستەر |
٨ |
٢ |
زانستەکانى سامانى ئاژەڵ |
دکتۆرا یان ماستەر |
٨ |
٣ |
زانستى خۆراک |
دکتۆرا یان ماستەر |
٣ |
٤ |
زانستە بنچینهیەکان |
دکتۆرا یان ماستەر |
٤ |
٥ |
سامانى ئاژەڵ |
بە کالۆریۆس |
٤ |
٦ |
باخدارى و بەروبوومى کێڵگەیی |
بە کالۆریۆس |
٤ |
٧ |
پزیشکى ڤێتێرنەرى |
بە کالۆریۆس |
٣ |
٨ |
زانستى خۆراک |
بە کالۆریۆس |
٢ |
تێبینیەکان :
- پیویسته داواکار پێشتر لە یەکێک لە فەرمانگەکانى حکومەتى هەرێم دامەزرابێت، واته ئەمە هەلی گواستنەوەى ڕاژەیە نەک دامەزراندن .
- ئەم گواستنەوەیه لە سەر بنەماى شارەزایى و لێهاتویى و کێبرکێکردن دەبێت .
- دواکات بۆ پێشکەشکردنى (cv)و پوختەى راژە کۆتایى دەوامى ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (15/9/2019) دەبێت.