بڕیارى وەرگرتنى (١٠٠) هەزار دینارى بەشە ناوخۆییەکان تا کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەت هەڵپەسێردرا

wazaret logo

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە نوسراوێکى رەسمى داوا لە گشت زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان دەکات، بۆ ئەمساڵ پێشینەى (١٠٠,٠٠٠) سەد هەزار دینارى بەشە ناوخۆییەکان لە خوێندکاران وەرنەگیرێت، تاکو لەنزیکترین کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەت بڕیارى گونجاوتر دەدرێت.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند وەزارەتەکەمان بە نوسراوێکى رەسمى بە ئیمزاى (د. یوسف گۆران) وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە ژمارە (١٤٤٣) لە (٢٠/٩/٢٠١٧) و بەلەبەرچاوگرتنى بارى دارایى خانەوادەى خوێندکاران/قوتابیان داوا لەسەرجەم زانکۆکان کراوە بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٧-٢٠١٨) پێشینەى (١٠٠,٠٠٠) سەد هەزار دینارى بەشە ناوەخۆیى یەکان لە خوێندکاران / قوتابیانى نیشتەجێى بەشە ناوەخۆیى یەکان وەرنەگیرێت.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى راشیگەیاند ئەو خوێندکارانەى بۆ ئەمساڵى خوێندنى (٢٠١٧-٢٠١٨) ئەو بڕە پارەیان لێ وەرگیراوە پێویستە بۆیان بگێڕدرێتەوە، عەباس ئەکرەم وتیشى لە نزیکترین کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەتەکەمان بڕیارى گونجاوتر لەبارەى ئەم پرسەوە دەدرێت.

 

کلێک لێرە بکە بۆ بینینى دەقى نوسراوەکە