ئاگادارییەک بۆ سەرجەم زانکۆکانى کوردستان

prozha

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى سەرجەم زانکۆکانى کوردستان دەکات، کە خولی دوەمی پرۆژەی (HOPES) بۆ وەرگرتنی (proposal) دەست پێدەکات، بۆیە داوا لە سەرجەم زانکۆکان دەکەین پرۆپۆزەڵەکانیان بۆ ئەم پڕۆژەیە لە ماوەى دیاریکراودا پێشکەش بکەن.

پرۆژەی (HOPES) لە لایەن ڕێکخراوی دادی ئەڵمانی، ئەنجومەنی کەلتوری بەریتانی، ڕێکخراوی کامپس فرانس لە فەرەنسا و نوفیک جێبەجێ دەکرێت، پڕۆژەکە بۆ بەمەبەستی پشتگیریکردنی دەسپێشخەریە داهێنانە لە ئامێرەکانی خوێندن و پڕۆژەى کورت خایەنەکان، پڕۆژەکە بۆ پاڵپشتی ئاوارەکانی سوریا و خەلکی کەم دەرامەت لە وولاتە خانەخوێیەکانی میسر، هەرێمى کوردستان، ئوردون، لوبنان، تورکیا و سوریا کە لە لایەن دامەزراوە ناوخۆیەکان جێبەجێ دەکرێت.

لەهەمان کاتدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەرجەم زانکۆکان ئاگادار دەکات، کە ڕێکەوتى (٢٠/٢/٢٠١٨) دواین وادەیە بۆ وەرگرتنى پرۆپۆزەڵەکان، بۆ بەدەستهێنانى زانیاری زیاتر و چۆنیەتى پێشکەشکردنی پرۆپۆزەڵ تکایە سەردانى ئەم وێبسایتانەى خوارەوە بکەن:  

www.hopes-madad.org

www.hopes-madad.org/call-for-proposal/