Expires
False
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا چوار پۆست بە پلەى ڕاگر لە ئەنجومەنى کوردستان بۆ پسپۆریە پزیشکیەکان ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات ، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت .
یەکەم/ پۆستەکانى ئەنجومەنى کوردستان بۆ پسپۆریە پزیشکیەکان بە پلەى ڕاگر :
- سەرۆکى ئەنجومەنى پسپۆرییەکان دەسنیشانکردنى کلینیکى.
- سەرۆکى ئەنجومەنى پسپۆرییەکانى ددان.
- سەرۆکى ئەنجومەنى پسپۆرییەکانى نەشتەرگەرى.
- سەرۆکى ئەنجومەنى پسپۆرییەکانى هەناو.
دووەم/ مەرجەکان :
- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
- ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت .
- خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
تێبینى /
- چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت .
- دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى( 23/8/2017) رۆژى چوار شەممە دەبێت.
- پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت، کە وێنەیەکى هاوپێچە .
- هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە (jobs@mhe-krg.org)بنێرێت
Vacant post
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
Job Reference
چوار پۆست
Application deadline
2017-08-23
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
هەولێر
State/Province
ئەنجومەنى کوردستان بۆ پسپۆریە پزیشکیەکان
Country
Iraq
Image Vacancy