د.یوسف گۆران پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی سەرۆکى بۆردى کوردستانى دەکات

wezir

به‌ ناوی یه‌زدانی مه‌زن و میهره‌بانه‌وه‌

بۆ بەڕێز د.سەلیم زەنگنە سەرۆکى ئەنجومەنى کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکیەکان

به‌داخ و په‌ژاره‌ی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی ماڵئاوایی باوکى بەڕێزتانم بیست، بۆ ئه‌و خه‌مه‌تان پرسه‌ و ماته‌مینیی  وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاڕاستەی  ئێوه‌و یه‌ك به‌یه‌كی ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ و بنه‌ماڵه‌کەتان ده‌كه‌ین، بۆ خۆتان خۆش بن.

له‌ خوای گەورە داوا دەکەین‌ گیانی خوالێخۆشبو بخاته‌ به‌ربه‌زه‌ییی خۆی له‌به‌هه‌شتی به‌رینیدا جێگای بكاته‌وه‌، ئۆقره‌یی و دڵنه‌واییش به‌ ئێوه‌ و هه‌مولایه‌كتان ببه‌خشێت و ئه‌وه‌ دوایین ناخۆشیتان بێت . هه‌میشه‌ سه‌لامه‌ت  بن.

 

                                                            إِنَّا لِلّهِ ۆإِنَّـا إِڵیْهِ رَاجِعونَ

 

                                                                            د. یوسف گۆران

                                                     وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

                                                                                ٦ /٤/٢٠١٧