ڕاگەیاندنى پۆستێک لە زانکۆى سەڵاحەددین

Expires
False

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پۆستى (ڕاگرى کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان) بە پلەى ڕاگر لە زانکۆى سەلاحەددین  ( بۆ جارى دووەم ) ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت .

یەکەم/ مەرجەکان :

  1. هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا  بێت.
  2. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت  .
  3. خزمەتى  زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

تێبینى /

  1. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت .
  2. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى  ڕێکەوتى( 29/12/2016) رۆژى پێنچ شەممە دەبێت.
  3. پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت، کە وێنەیەکى هاوپێچە .  
  4.  ئەو بەڕێزەى کە پێشتر  (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕەوانەى وەزارەتمان کردووە پێویست ناکات دووبارە بۆمان ڕەوانە بکاتەوە،  و هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە (jobs@mhe-krg.org) بنێرێت.
Vacant post
پۆستى ڕاگرى کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان
Application deadline
2016-12-29
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
Erbil
State/Province
سەرۆکایەتى زانکۆى سەڵاحەددین/هەولێر
Country
Iraq
Image Vacancy